لێره‌دا ته‌نها به‌ڵگه‌ی قورئانی ده‌هێنین بۆیان به‌ڵكو وه‌یبگرن و ڕه‌ددی نه‌كه‌نه‌وه..!
ئەم ڕه‌وته كه به بانگه‌شه وا ده‌رده‌بڕن شوێنی ( قورئانی پیرۆز كه‌وتوون ) به‌ڵام زۆرێكیان كار و كردار و ڕه‌فتاریان به‌و شێوه‌یه نیه كه قورئان داوای له شوێنكه‌وتووانی كردووه ، چونکە هەگبە بەتاڵن ، وە ڕێز و اسلوب و حیواریان پێچەوانەی قورئانە ، چونكه كاتێ به‌ڕێزه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و داوای زانست و به‌ڵگه و ڕونكردنه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت ، به ناشرینی و ڕه‌فتاری ناشایسته وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی وته‌ی پیرۆزی خودایه :
قال الله سبحانە ( ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ السَّيِّئَةَ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ )
واته: به جوانترین ڕه‌فتار و به‌رخورد بكه له‌به‌رامبه‌ر خراپه ، ئێمه ده‌زانین ئه‌و – نه‌زانانه - چ وه‌صفانێك ده‌كه‌ن.
بەڵام ئەمان بەجوانی ڕەفتار ناکەن ، کەواتە کار بەئایه‌تى قورئان ناکەن..!
هەروەها ئەمانە زۆريان هیچ ڕەوشتی گوفتاری دەعوە و ئەخلاقی پێغەمبارانەیان فێرنەکراوە و پێچەوانەی ئەم ئایەتەش ڕەفتار دەکەن:
قال الله عز و جل ): لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا (
واته: بێگومان له پێغه‌مبه‌ری خوداوه جوانترین سه‌رمه‌شق و مامۆستایه بۆ هه‌ركه‌سێ كه خوازیاری بۆ خودا صوڵحان و مه‌به‌ستی خودایی هه‌بێت ، و بیه‌وێ له قیامه‌تدا سه‌رفراز بێت ، وه یاد و زیكری خودا زۆر بكات.
سەرباری ئەوەی زۆريان هیچ تێگەشتنێکیان نیە بۆ عەرەبی و بۆ کتێبی خودا ، بەڵکو وەکو کابرای بەکوردی ، دەیکوردێنن و حەیای خۆیان دەبەن ، ناشزانن خەڵکی ڕەحم بە نەزانیەکەیان دەکات و دەیەوێ تێ‌یان بگەیەنێ..! بەڵام هەر هاردەبن و وێنه‌ی شێری نێو ئاوێنەکە سەرکەشی کردوون..! بەوپه‌ڕی نەزانیەوه قسەدەکەن لەسەر دینی خودا ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی وته‌ی پیرۆزی خودایه:
قال تعالی : (لَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا)
واته هه‌ڵوێست مه‌نوێنه و له‌شتێكدا قسان مه‌كه كه زانستت له‌سه‌ر نیه ، چونكه بێگومان گۆی و چاو و دڵ هه‌موی به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ره.
هه‌تمه‌ن ئه‌م به نه‌زانی قسه‌كردنه سه‌رده‌كێشێ بۆ خۆگومڕاكردن و خه‌ڵكێكیش گومڕا ده‌كه‌ن ، دواجار تاوانی خۆیان و ئه‌وانه‌شه‌ی كه گومڕای ده‌كه‌ن ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان و باری گوناهیان زیاتر ده‌بێت.
قال الله : (لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ )
واته: بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانیان به‌ته‌واوی له‌شان بگرن له ڕۆژی قیامه‌تدا ، هه‌روه‌ها له تاوانه‌كانی ئه‌وخه‌ڵكه‌شی كه گومڕایان كردوون به بێ زانست و به‌زانین ، ئای چ تاوانێكیان هه‌ڵگرتووه.
پێچەوانەی ئەم ئایەتەشن لە گاڵتەجاڕی و سوکایەتی و سەرکردنەسەری مسڵمانان و ئازاردانیان بەو گاڵتەجاڕی:
قال سبحانە : ( فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِآَيَاتِنَا إِذَا هُمْ مِنْهَا يَضْحَكُونَ (
واته : كاتێ به ئایه‌ته‌كانه‌وه هات بۆ لایان ، ده‌بینی پێی پێ ده‌ه‌نین و گاڵته جارێان ده‌كرد.
هەروەها پێچەوانەی ڕەفتاری پێغەمبەرن لە بانگەوازیاندا ، چونکە شۆێنکەوتەی پێغەمبەر نین لە ئایندا و لە دینداریدا ، ئەوهاش پێچەوانەی پێغەمبەرن لە جۆڵەی دەعوەکانیاندا :
و دلیلنا قول ربنا: ( فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ (
واته: جا له نیعمه‌ت و ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارته نه‌رم بویته‌وه له‌گه‌ڵیاندا ، جا ئه‌گه‌ر توند و گرژ و دڵڕه‌ق بویتایه هه‌موو له‌ده‌ورت ده‌رۆشتن ، سا لێیان ببوره و داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بكه و تاوتوێی كاره‌كانیان له‌گه‌ڵدا بكه ، له‌سه‌ر هه‌ركارێك یه‌كلابویته‌وه پشت به خوا ببه‌سته ، خودا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت پشتی پێ ده‌به‌ستن.
ئەوان چۆن بە ئاشکرا دەڵێن باوەڕمان بە فەرمایشتی پێغەمبەر نیە و بیانویان ئەوەیە قسەی ڕیجال و پیاوانی ڕیوایەت و محدثین و فقهایه...! ، بەڵام بێ گومان لە جۆرێك پەنهانیدا باوەڕیان بە قورئانیش نیه چونکە خودا هەر لە قورئاندا دەفەرموێ پیاوێکی ژێرتان با ئەم بڕیاره شەرعیە یەکلا بکاتەوە ، دلیلنا قوله تعالی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ وَمَنْ قَتَلَهُ مِنْكُمْ مُتَعَمِّدًا فَجَزَاءٌ مِثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَلِكَ صِيَامًا لِيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ عَفَا اللَّهُ عَمَّا سَلَفَ وَمَنْ عَادَ فَيَنْتَقِمُ اللَّهُ مِنْهُ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ ( بڕگەی (( يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَلِكَ صِيَامًا لِيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ )) پشت شکێنە بۆ دژە سونەتەکان ، ئاخۆ وتەی ( يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ ) بۆ هەر سەردەمێک دەمکوتیان ناکات؟! کە جۆن وتەی پیاوێکی دادکەر لە حوکمدا وەردەگیرێت بەڵام وتەی ڕسوڵ الله و هاوەڵان و ڕاویانى عادل و وردەکار وەرناکیرێت..؟
ئەمانە تەنها کورتەیەکی بچوکە بۆ پێش چاو ڕۆشنكردنی دژە سونەت و نەیارانی سووننەت. . . تەنها ئەو وته و کۆمێنتانەیان بەراورد بکرێت لەگەل ئەم بەڵگانەدا ، بۆمان دەردەکەون کە دوورترین ڕێچکەی بەناو مسڵمان ئەمانەن لە ئیسلامەوە.
.
.
والله المستعان
بلال جلال حداد