به‌شی یه‌كه‌م/ به‌ناوی خوای گه‌وره
سوپاس و ستایشی شایسته و هه‌میشه بۆ خوای گه‌وره، سڵاوات و سه‌لامی دائم بۆ سه‌ر په‌یامبه‌ری ئه‌كره‌م، پاشان:
موسڵمانانی خۆشه‌ویست، دیاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تی و پێویست بوونی ڕێنمایی و نه‌گبه‌تی شه‌یتانه‌كانی مرۆڤی و جنۆكه‌یی ، خودا بۆ بیانوبڕینی به‌نده‌كانی په‌یامبه‌رانی ناردووه، ئه‌م په‌یامبه‌رانه به چه‌ندین جۆر به‌ڵگه و نیشانه و ئه‌حكامه‌وه هاتون بۆ ڕێنمونی و ڕزگاركردنی خه‌ڵكی له چه‌ندین ته‌ڵه‌كه‌ی ( شه‌یتانی نه‌فره‌تی ، نه‌فسی نه‌نگ و خراپ ، شه‌هه‌واتی خودگه‌رایی و خۆویستی و خوانه‌ویتی .... هتد).
له‌به‌ر زۆری گرفتاریه‌كانی خه‌ڵك، بێ گومان دیدگا و مه‌وقفی خه‌ڵكی به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ران جۆراو جۆر بووه، هه‌بووه ڕوون و ڕه‌وان ڕه‌دی كردۆته‌وه، هه‌شبووه ڕون و ڕه‌وان وه‌ریگرتووه، هه‌شیان بوو خۆی له‌ژێر په‌رده‌ی ئیماندا خه‌ریك كردووه به نیفاق و دوورویی.
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا جۆره‌ها ڕوانگه و دیدگا هه‌یه بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، هه‌ندێ قورئانه‌كه‌ی به وته‌ی خۆی ده‌زانن وه‌كو (ملحید و علمانی و زه‌رده‌شتی و گاور و جوله‌كه‌كان)، هه‌ندێكیش ئه‌ڵێن به‌ڵكو بۆیان نوسیوه‌ته‌وه، برێكی تریش ده‌ڵێن به‌ڵكو فێركراوه و دواتر خوێندویه‌تیه‌وه بۆ خه‌ڵك و خۆی كردوه به په‌یامبه‌ری خودا وه‌كو هه‌ندێ له(فه‌لسه‌فه‌گه‌را و مه‌نطقیه‌كان)... ئه‌مانه یان عه‌لمانی یان مولحد یام مه‌جوسی و سه‌رده‌شتی یان هه‌رچی دیدێكی تریان هه‌بێت...
به‌ڵام له دوای ئه‌و سه‌نگه‌ره‌وه سه‌نگه‌ری تریش هه‌یه، بۆ نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ناوی قورئان په‌روه‌رییه‌وه دژی سوننه‌ت و حه‌دیثه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه، زۆر جاریش حه‌دیثێك یان ڕێوایه‌تێك كه جێی ماناكاری و ڕاڤه‌كردن و بگره مشتومڕی وه‌رگرتن و ڕه‌دكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌مانه ده‌یكه‌ن به بیانووی وه‌رنه‌گرتن و تانه‌دان و ڕه‌د كردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌دیثانه‌ی كه موسڵمانان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی كۆكن یان نزیكه‌ی كۆڕایی هه‌یه له‌وه‌رگرتنیدا..
ئێمه له‌م كورته‌یه‌دا باسی پۆست و هه‌وڵ و نوسینه‌كانی كاك مه‌لا عه‌زیز ده‌كه‌ین كه دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده، ناوبرا نه دوژمنمانه و نه هه‌قی موڵك و ماڵمان لای یه‌كری هه‌یه..! نه‌خێر به‌ڵكو تا ئه‌م ساته‌ش ته‌نها زانست و نیقاشی زانستی به ڕێزه‌وه پێشكه‌شی ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده جێی خۆیه‌تی بڵێم له زۆرێك له بابه‌ته‌كانیدا كاتێ وه‌ڵام یان له‌سه‌ر وه‌ستانێكمان كردبێت، زۆر به توندی و بێ ته‌حه‌موولی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه ئیتر یان به‌ڕێزی بێت یان هه‌واداران و حاشییه‌كه‌ی بێت. ئه‌مه‌ش به‌لای ئێمه‌وه مه‌به‌ست نیه، به‌ڵكو زانست و تاوتوێی جدی گرنگه، به ڕه‌فتاری ئه‌هلی خوێندنه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی..
بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ری نه‌چم ، ده‌چینه سه‌ر تاو توێی نوسینه‌كانی به ناونیشانی {سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ری خودا له نێوان ره‌فز و قه‌بوڵدا} كاك مه‌لا عه‌زیز به زنجیره نوسینه‌كه‌ی له واڵی خۆی له فیسبووك و هه‌ندێ په‌یج و گروپیش كه یان ده‌ستی پێوه‌یه یان ئه‌دمین یان سه‌رپه‌رشت یانیش ئه‌ندامه، به‌و پێیه‌ی خۆی ده‌یكات بڵاوی ده‌كاته‌وه..
ئه‌مه ناساندنی ئه‌و زنجیره نوسینه‌یه كه به‌نده وه‌ڵامی گرفته‌كانی به‌ڕێزیان ده‌ده‌مه‌وه، له‌به‌ر درێژی باسه‌كانی ئه‌و ، زۆری گرفته‌كانی و تێكه‌ڵه‌كردنی بابه‌ته‌كانی، وه‌ڵامه‌كانی به برگه بڕگه داده‌نێم، چۆنكه گرێدان و تێكه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زۆر له نوسینه‌كانیدا هه‌یه..
هه‌روه‌ها به‌سه‌ر چاوه و نه‌ص و ده‌قه‌وه قسه‌ناكات و ملزه‌میش نیه به هیچ یاسایه‌كه‌وه.!
ئه‌م گرفتانه‌ی كاك مه‌لا عه‌زیز پێویستی به له‌سه‌ر وه‌ستانه و ئێمه لێره‌وه پێی ده‌ڵێین دڵنیابێت دڵسۆزیمان بۆ ئیلامه‌تی و ئیمانی خۆمان و تۆی به‌ڕێز و موسڵمانان ئه‌و پۆستانه ده‌كه‌ین..
هیواداریشم ببێته هۆی هیدایه‌تی هه‌موان و سودی دین و قیامه‌تمانی تێدابێت و دادپه‌روه‌ریش بم له كاتی عه‌رض كردنی وته‌كانی به‌ڕێزی، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌شی.
هه‌وڵمداوه یه‌ك وشه‌ی كاك مه‌لا عه‌زیز نه‌قرتێنم و هه‌مووی بڕگه‌یه‌كی بهێنم و وه‌ڵامی زانستی و شیاو و ئیمانی بۆ بنوسمه‌وه..
.
والله المستعان
خوای گه‌وره هه‌مو لایه‌كمان له‌سه‌ر هه‌ق و صه‌واب كۆبكاته‌وه و دورمان بكات له‌په‌رته‌وازه‌یی و نه‌نگی... ئامین.
له (به‌شی یه‌ك)ی نوسینه‌كه‌ی دا چه‌ند دێڕێك ده‌وروژێنێت، ئێمه‌ش خاڵ له‌سه‌ر پیتی بۆ داده‌نێین پشت به‌خوای گه‌وره:
له سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێ ( ململانێی نیوان به‌ره‌ی قه‌بوڵكه‌ری ڕیوایاتدا و به‌ره‌ی ره‌فز و گومانخستنه سه‌ر هه‌موو ریوایات مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی ڕۆژ و دوو ڕۆژی بیرمه‌ندانی سه‌رده‌م نیه، ناشتوانرێت بخزێنریته ئان و ساتێكی مێژووییه‌وه، چونكه سه‌رهه‌ڵدانی ره‌فزكردنی ریوایه‌ت له‌گه‌ل سه‌رهه‌ڵدانی گێرانه‌وه‌ی ریوایه‌تدا بووه)
له‌وه‌ڵامدا ده‌وترێ: به‌ڕێز كاك مه‌لا عه‌زیز، لێره‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی چه‌مكی و زانستیت كردووه كه ده‌ڵێی ( به‌ره‌ی قه‌بوڵكه‌ری ڕێوایات ) و ( به‌ره‌ی ڕه‌فز و گومان) ، ئه‌م دوو زاراوه‌ی به‌رێزت هه‌ڵه له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا داتناوه، ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت بۆ تێڕوانینیت له‌بۆ ڕێوایات تێڕوانینی موسڵمانێكت هه‌بێت ده‌بێ بڵێی (وردبونه‌وه یان ته‌حقیق له ڕیوایات) چونكه وردبونه‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ڕێوایاته ئاخۆ (چه‌سپاوه) یان (نه‌چه‌سپاوه) ، ده‌ر نه‌تیجه كاربه چه‌سپاوه‌كان ده‌كرێت و ئه‌وه‌شی نه‌چه‌سپێت كاری پێ ناكرێت.
له‌مه‌شه‌وه نه‌فه‌سی (نه‌یاری سوننه‌ت) زیاتر ده‌بینرێ له‌وه‌ی نه‌فه‌سی ئه‌هلی حه‌دیستان هه‌بێت بۆ ئه‌ثه‌ر و سوننه‌ت و ڕیوایات. چونكه ئه‌و گێڕانه‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین جۆری گێڕانه‌وه بوو، وه كه‌وته به‌ر قه‌بوڵ و ڕه‌فز خودی (قورئانی پیرۆز) بوو، كاتێ پێغه‌مبه‌ر گێڕایه‌وه بۆ خه‌ڵكی و فه‌رمووی من ئه‌مه له خوداوه بۆتان ده‌گێڕمه‌وه. خه‌ڵكی بوونه دوو به‌ره‌وه(قه‌بوڵكه‌ر) و (ڕه‌فزكه‌ر)..! ئاخۆ ئه‌م یاسای تۆ به‌و بیانوانه‌شه‌وه كه ده‌یگریته سوننه‌تی صه‌حیح و چه‌سپاو هه‌مان ئه‌و بیانوانه نیه كه ده‌گیرێنرایه قورئانی پیرۆز بۆ ڕه‌فز كردنه‌وه؟!
چونكه ئه‌وانه‌ی (قورانی پیرۆز)یان ڕه‌فز ده‌كرد ده‌یان گوت له وته‌ی خوا ناچێ ، نوسراوه‌ته‌وه ، فێریان كردووه..! له‌گه‌ڵ زۆر تۆمه‌تی تر كه هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه‌یه (نه‌یارانی سوننه‌ت) ده‌یگرنه سوننه‌ت و كردویانه‌ته بیانووی ڕه‌فز كردنی سوننه‌ت.
به‌ڵگه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌ی نه‌یارانی قورئان له خودی قورئانی پیرۆزدا و له سوننه‌تدا هاتووه، هه‌ر چۆن به‌ڵگه‌ی نه‌نگی بۆچوونی نه‌یارانی سوننه‌ت له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه..
ئایه‌تی { وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا قَالُوا قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَذَا إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ} [الأنفال:311] ، واته: هه‌ركاتێ ئایاته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێندرا ده‌یانگوت بێ گومان ئه‌مانه‌مان بیستووه ، بمانه‌وێ وه‌كو ئه‌م قسانه ڕیزده‌كه‌ین و ناوی ده‌نێی ئایه‌ت، ئه‌مه جگه له دێره‌كۆنه‌كانی میله‌تانی پێشوو هیچ تر نیه..!
{وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ مَاذَا أَنْزَلَ رَبُّكُمْ قَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ} [النحل: 244] واته: كاتێ پێیان ده‌وترێ په‌روه‌ردگارتان چی بۆتان نازڵ كردووه؟ ده‌ڵێن دێره كۆنه‌كانی ئه‌وانه‌ی پێشوو.
هه‌روه‌ها {....إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ} [المؤمنون: 83]
هه‌روه‌ها {....وَقَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ اكْتَتَبَهَا فَهِيَ تُمْلَى عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا} [الفرقان:5] واته: ده‌یانگوت ئه‌مه دێڕه كۆنه‌كانی پێشووی میله‌تانی تره، (محمد) خۆی نوسیویه‌تیه‌وه، بۆی ده‌خوێنرێته‌وه له به‌یانیان و ئێواراندا... به‌مانایه‌كی تر: خۆی دایڕشتۆته‌وه و له خه‌ڵكی تره‌وه وه‌ریگرتووه.!
هه‌روها{..... إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ} [النمل: 68]
هه‌روه‌ها{...... وَيْلَكَ آمِنْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَيَقُولُ مَا هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ} [الأحقاف:17]
هه‌روه‌ها{إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ} [القلم: 155] و {إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ} [المطففين: 13]
ده‌بینین ئه‌وانه‌ی (قورئانی پیرۆز)یان ڕه‌فز ده‌كرد ئه‌و بیانوانه‌یان هه‌بوو كه ئه‌مه له وته‌ی خوا ناچێ و نوسراوه‌ته‌وه و... هتد !
ئێستاش به‌ڕێز كاك مه‌لا عه‌زیز و نه‌یارانی سوننه‌ت هه‌مان بیانو ده‌گرنه سوننه‌ت..! به‌ناوی ڕێوایاته‌وه ، یان به بیانووی نوسینه‌وه و گوماناوی بوونی ئه‌و وتانه كه له هی پێغه‌مبه‌ر ناچێ، بێ گومان یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی قبوڵ كردنی ڕیوایه‌تێك ئه‌وه‌یه له وته‌ی پێغه‌به‌ر بچێت، به‌ڵام به نه‌فه‌س و دیدگای ئیمانداران نه‌وه‌ك ڕه‌فزكه‌رانی قورئان كه بیانوی تێ بگیرێنی و ئه‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام چه‌نده‌ها سه‌ده‌یه كاریان پێ كردووه و چه‌سپاوه ، تازه به‌تازه بلێی والله ئه‌مه ڕه‌فز ده‌كه‌ین چونكه له وته‌ی پێغه‌مبه‌ر ناچێ..!
هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی دواتردا ده‌ڵێ: (هه‌ر له سه‌رده‌می هاوه‌لانه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سیك گوتبێتی حوكمی فلان بابه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌وه قابیلی ئه‌وه بووه به‌رامبه‌ر گومانی لێی هه‌بێت و بپرسێت ئه‌وه‌ت له كوێ هێناوه، چه‌ندین ریوایه‌تی له‌و جۆره‌یشمان هه‌یه كه هاوه‌ڵان له ئاماده‌یی پیغه‌مبه‌ری خودایشدا یه‌كتریان رووبه‌ڕوو كردووه‌ته‌وه و ده‌ستی یه‌كتریان گرتووه تا لای پێغه‌مبه‌ری خودا و گوتویانه ئه‌مه فلانكه‌سه كه ده‌ڵێت تۆ وات فه‌رمووه ئایا ئه‌وه راسته؟ هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدیندا چه‌ندین ڕوداوی له‌و جۆره‌مان هه‌یه كه راویه‌كه لێێ دووپات كراوه‌ته‌وه یان داوای شاهیدی لێ كراوه یان گوتویانه سوێند بخۆ كه پیغه‌مبه‌ری خودا وای فه‌رمووه. )
لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه ورده‌كاری و (ته‌ثه‌بوت) ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌میانه پێچه‌وانه‌ی نه‌فه‌سی چه‌ند دێڕێ پێشتریه‌تی، وه ئه‌مه‌ش وته‌ی ئێمه پشت ڕاست ده‌كاته‌وه كه بابه‌ت (ڕه‌فز و قه‌بول) نیه، به‌ڵكو چه‌سپان و نه‌چه‌سپانه..!
به‌ڵام دیاره پێویسته كاك مه‌لا عه‌زیز مه‌رامی خۆی و مه‌به‌ستی ڕون بكاته‌وه ئایا به هه‌مان نه‌فه‌سی سوننه‌ت په‌روه‌ران ورده‌كاری مه‌به‌سته؟! یان به‌هه‌مان نه‌فه‌سی نه‌یارانی سوننه‌ت ڕه‌فزكاری له‌ژێر ناوی ورده‌اریدا حه‌شارداوه؟!
ئه‌ڵبه‌ته ئێمه به هۆی خوێندنه‌وه‌ی پۆست و نوسینه‌كانی ئه‌وه ده‌بینین كه نه‌فه‌سی نه‌یارانی سوننه‌تی هه‌ڵگرتووه، چونكه وته‌ی نه‌شیاوی وه‌ها ده‌داته پاڵ ڕاویان و گێره‌وانی سوننه‌ت، زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت و حه‌دیث، سه‌ری منداڵی ساوای پێ سپی ده‌بێت.
پاشان ده‌ڵێ(لێره‌وه ده‌بێت بزانین له گێڕانه‌وه دینیه‌كاندا كه پێی ده‌وتریت ریوایه‌ت ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه مرۆڤ گومان بكات نه‌وه‌ك ته‌سلیم بێت به هه‌رچیه‌ك كه گوترا، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی قورئانه‌وه‌یه كه ئه‌سڵ ته‌سلیم بوونه به كه‌لامی خودا و به‌وه‌ی كه له نێوان دوو به‌رگی قورئاندایه. )
به‌ڵام له‌سه‌ره‌وه بیانووی گومانی موشریك و كافرانمان هێنایه‌وه له ئایه‌ته‌كاندا كه هه‌مان بیانووی نه‌یارانی سوننه‌ت بوو بۆ ڕه‌فز كردنی خودی قورئان، ئاخر یه‌كێ له دژیه‌كه‌كانی ( نه‌یارانی سوننه‌ت) ئه‌وه‌یه هه‌رچی بیانوو ده‌گرنه سوننه‌ت هه‌مان بیانووی موشریكینه له‌سه‌ر قورئان..!
بۆیه ئه‌م بڕگه‌یه‌ی به‌ته‌واوی كاك مه‌لا عه‌زیز ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه ئاخۆ له‌به‌ری نه‌یارانی سوننه‌تدا بۆچی خۆی پڵاس ده‌دات؟ بۆ به ڕوونی ناڵێ ئێمه نكۆڵیكارانی سوننه‌تین؟ واده‌زانم هه‌وڵێكی ده‌وێ بۆ ده‌رخستنی ئه‌و مه‌رامه و كات و ماوه‌ی ده‌وێ بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ببێت كه كاك مه‌لا عه‌زیز ده‌یه‌وێ سوننه‌ت په‌كبخات و خۆی ده‌ست بكاته شیكردنه‌وه‌ی قورئان و ئه‌حكامه‌كانی قورئان..! هه‌ر چۆن ئه‌و نه‌یارانی سوننه‌تانه‌ی له وڵاتی هیند و پاكستان گرتیانه به‌ر بۆ دژی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر، دواتر خۆیان دینێكی تریان داڕشته‌وه ئه‌وه‌ی خوا پێی ناخۆش بێت به حه‌ڵاڵیان زانی..!
كه ده‌ڵێ (لێره‌وه ده‌بێت بزانین له گێڕانه‌وه دینیه‌كاندا كه پێی ده‌وتریت ریوایه‌ت ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه مرۆڤ گومان بكات نه‌وه‌ك ته‌سلیم بێت به هه‌رچیه‌ك كه گوترا) ، ئه‌مه له بنچینه‌دا وته‌ی ئه‌هلی حه‌دیثه به‌ڵام ئه‌م پیاوه هه‌رگیز یاساكانی له شوێنی خۆیدا به‌كار نه‌هێناوه، بۆ نمونه ئه‌و گومانه‌ی باسی لێوه‌ده‌كات ده‌گیرێنێته زانایانێ كه جێی گومانه‌كه نین، یان ده‌یكاته بیانووی ڕه‌فز كردنی ڕێوایه‌تانێ كه جێی گومان و ڕه‌فزكردن نین، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زاراوه‌كانی كاك مه‌لا عه‌زیز له شێوه‌دا له زاراوه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت ده‌چێ به‌ڵام له كرداردا له یاساكانی (نه‌یارانی سوننه‌ت) ده‌چێت..! نمونه‌ی ئه‌و دێڕه شیعرانه‌ی له شیعری به‌ناوی (بازرگانی دین فرۆش)دا هۆنیویه‌تیه‌وه و ده‌ڵێ:
هۆ خه‌لكینه
دینی ئیمه زۆر ئاسانه
ته‌نها بستێ ڕیشی ده‌وێ
نه‌ڵێن ڕیش ئه‌ركی گرانه
حه‌زتان لێیه
مه‌یكه‌ن شانه
كه به ئاشكرا نكۆڵی ڕیشی تێدایه ، هه‌روه‌ها له یه‌كێك له نوسینه‌كانی تری‌دا به‌ناونیشانی(زیاده خستنه سه‌ر په‌یامی خودا) له وه‌ڵامی كه‌سێكدا كه پرسیاری له‌سه‌ر جۆره‌كانی زه‌كات له چی و چۆن و چه‌ند بدرێت..؟ له قورئاندا نه‌هاتووه و له سوننه‌تدا ڕونكراوه‌ته‌وه، كاك مه‌لا عه‌زیز به ئاشكرا نكۆڵی زه‌كاتدان ده‌كات به پێی سوننه‌ت، ده‌ڵێ دین نیه و ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ زه‌كات دیاری بكات..! ده‌ڵێ: (كاك كامیل گیان من بابه‌تی زه‌كات بابه‌تیكی ئیجتیهادیه به‌لامه‌وه و ده‌وله‌تی ئیسلامی دیاری ده‌كات كه خه‌لكی ده‌بیت چه‌نده بده‌ن ، پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌وله‌ت كردووه نه‌ك وه‌ك دیاریكردنی هه‌میشه‌یی)، ئه‌مه له بۆچوونی (نه‌یارانی سوننه‌تی هیند) ده‌چێ كوت و مت، كه پێیان وابوو (ناوه‌ندی میله‌ت) دابمه‌زرێ بۆ ته‌شریعات و ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام داڕێژێته‌وه به پێی بۆچوونی خۆیان و بیگونجێنن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سوننه‌ت..!
>
>
پاشان ده‌ست ده‌كات به چه‌واشه‌كاری و ده‌ڵێ: (سه‌رهه‌ڵدانی به‌لێشاوی گێڕانه‌وه له پیغه‌مبه‌ری خوداوه له دوای سه‌دو په‌نجاساڵ له وه‌فاتیه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ دروستبوونی گومان له‌گێرانه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر،) ئه‌مه قسه‌ی مولحیدنه كاك مه‌لا عه‌زیز كردویه‌تی به بیانوو، هه‌روه‌ها خاچپه‌رستانیش ئه‌م گومانه‌یان داڕشتۆته‌وه و ڕۆژهه‌ڵاتناسان بڵاویان كردۆته‌وه، ئه‌گینا به پێی ئه‌و مه‌صده‌ر وسه‌رچاوانه‌ی به‌رده‌سته له هاوه‌ڵاندا هه‌بووه كه فه‌رموده‌ی نوسیوه‌ته‌وه. پێش ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی نوسینه‌وه‌ی فه‌رموده بهێنین ئه‌ڵێن ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه نه‌یارانی سوننه‌ت و كاك مه‌لا عه‌زیز و هاوبیرانی ده‌یكه‌ن به بیانوو، ئه‌وه‌یه كه ئیمامی مسلم و جگه له‌ویش ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمویه‌تی) لا تَكْتُبُوا عَنِّي وَمَنْ كَتَبَ عَنِّي غَيْرَ الْقُرْآنِ فَلْيَمْحُهُ وَحَدِّثُوا عَنِّي وَلا حَرَجَ ... ) رواه مسلم (الزهد والرقائق/5326( واته: ( مه‌نوسن له‌منه‌وه ، هه‌ركه‌س جگه له قورئانێ لێمه‌وه نسیووه با بیسڕێته‌وه، به‌ڵام لێمه‌وه بگێڕنه‌وه و هیچ له‌مه‌دا ڕوگیر مه‌بن..) به‌ڵام زۆرینه‌ی نه‌یارانی سوننه‌ت نیوه‌ی فه‌رموده‌كه ده‌هێنن و نیوه‌كه‌ی كۆتایی كه ده‌فه‌رموێ بگێڕنه‌وه و رێوایه‌ت بكه‌ن ده‌قرتێنن، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئاخۆ ئه‌م وته‌یه هه‌ر خۆی ڕیوایه‌ت نیه؟! ئه‌ی بۆ ڕیوایه‌تی وه‌ها قبوڵ ده‌كه‌ن و ده‌یقرتێنن و ده‌یكه‌ن به حوجه گوایه حه‌دیث نه‌نوسراوه‌ته‌وه تا دوو سه‌دی كۆچی؟ به‌ڵام ڕێوایه‌تی تر یان نیوه‌ی دوومی ئه‌م حه‌دیثه كه به‌ڵگه‌یه بۆ رێوایه‌ت و گێرانه‌وه و نوسینه‌وه‌ی فه‌رمووده. كه‌چی قبوڵی ناكه‌ن و به حوججه‌ی نازانن؟! بۆ نمونه ئه‌م فه‌رمووده‌یه : (3646 حَدَّثَنَا مُسَدَّدٌ وَأَبُو بَكْرِ بْنُ أَبِي شَيْبَةَ ، قَالَا : حَدَّثَنَا يَحْيَى ، عَنْ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ الْأَخْنَسِ ، عَنِ الْوَلِيدِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي مُغِيثٍ ، عَنْ يُوسُفَ بْنِ مَاهَكَ ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو قَالَ : كُنْتُ أَكْتُبُ كُلَّ شَيْءٍ أَسْمَعُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أُرِيدُ حِفْظَهُ، فَنَهَتْنِي قُرَيْشٌ، وَقَالُوا : أَتَكْتُبُ كُلَّ شَيْءٍ تَسْمَعُهُ وَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَشَرٌ يَتَكَلَّمُ فِي الْغَضَبِ وَالرِّضَا ؟ فَأَمْسَكْتُ عَنِ الْكِتَابِ، فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَأَوْمَأَ بِأُصْبُعِهِ إِلَى فِيهِ فَقَالَ : " اكْتُبْ ؛ فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ مَا يَخْرُجُ مِنْهُ إِلَّا حَقٌّ ". حكم الحديث: صحيح ) ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئیمامی دارمی گێراویانه‌ته‌وه و شێخی ئه‌لبانی به صحیحی داناوه.
كه عبدالله ی كوڕی عه‌مر ده‌فه‌رموێ: من هه‌موو فه‌رموده‌كانی رسول الله) م ده‌نوسییه‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ، قوره‌یش به‌رهه‌لستیان كردم و وتیان پێغه‌مبه‌ر، منیش لێی وه‌ستام هه‌تا ئه‌وه‌بوو باسم كرد بۆ ره‌سولی خودا، فه‌رمووی بنووسه سوێندی بی به‌و زاته‌ی گیانی منی به‌ده‌سته له‌و زمانه‌م جگه له هه‌ق ده‌رناچێ..!
ئیتر كاك مه‌لا عه‌زیز ، بزانه ئه‌وه‌ی نه‌هی لێ كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌میانه‌دا بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه كه رێگریه‌كه هۆكاری تێكه‌ڵ نه‌كردنی سوننه‌ته به ئایه‌ته‌كانی قورئان، یان هه‌ندێ ده‌فه‌رموون ئه‌سڵه‌ن نه‌سخ بووه‌ته‌وه به فه‌رمانی نوسینه‌وه‌ی حه‌دیث بۆ (ئه‌بوشاه) یان فه‌رمانی به ریوایه‌ت كردووه به‌ڵام كه له‌به‌ركردن لاواز بووه نوسینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی حه‌دیث ده‌ستی پێكردووه، هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌ی نه‌هیی كردنه‌كه‌شدا ده‌فه‌رموێ (مه‌نوسن لێمه‌وه به‌ڵام لێمه‌وه بگێڕنه‌وه) بۆیه ڕێوایه‌ت و كیتابه‌ت لێك جیا بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته گومان بۆ خۆت و خه‌ڵكیش..
دواتر كاك مه‌لا عه‌زیز ده‌ڵی:
(واته كه گێڕدراوه‌كان زیادیان كرد گومانیش له‌گه‌لیدا زیادی كرد، هه‌رگیز له رووی عه‌قلیه‌وه جێگای قه‌بول نیه كه كه‌سانێكی زۆر له هاوه‌لان و تابیعین ئه‌و هه‌موو ساڵه به چه‌ند ریوایه‌تێكه‌وه دینداری بكه‌ن به‌لام دوای ئه‌و ساڵه زۆرانه كه‌سانێك بێن و هه‌موو ئوممه‌ت مولزه‌م بكه‌ن به هه‌موو ئه‌و ریوایه‌تانه‌وه كه به حسابی یاسا عه‌قڵیه‌كانی كه خۆیان دایانناون صه‌حیحن..!!)
لێره‌شدا كه‌وتووه‌ته ته‌لبیس و تێكه‌لكردنه‌وه یان به ئه‌نقه‌ست تێكه‌ڵی كردوه بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك.! چونكه بڕگه‌یه‌كی قسه‌ی ته‌واوی هێناوه، كه یاسای ئه‌هلی سوننه‌ته (كاتێ ڕیوایه‌ت زۆر بوو گومانیش زۆر بوو) هه‌رچه‌نده ئه‌م وته‌یه‌ش ڕێككردنه‌وه‌ی ده‌وێ، ڕاستتر وابوو بڵێ (كاتێ گروپه لاڕێكان و درۆزنان په‌یدابوون، له‌به‌ر بوونی گومان داوای ناوهێنانی گێڕه‌ره‌وه‌كان ده‌كرا) به‌ڵام دیاره كاك مه‌لا عه‌زیز ورد بووه‌ته‌وه و نه‌یویستووه ئه‌و هه‌قیقه‌ته زانستیه جوانه‌ی ئه‌هلی حه‌دیث بناسێنێ ، ڕۆشتووه ئاوه‌ژووی كردۆته‌وه. ئه‌وجا ده‌ڵێ هاوه‌ڵان و تابعین به چه‌ند ریوایه‌تێكی كه‌مه‌وه دینداریان كردووه، كاك مه‌لا ئه‌مه دوو هه‌ڵه‌ی له خۆگرتووه:
یه‌كه‌م: تۆمه‌ته بۆ هاوه‌ڵان و تابعین كه زانستیان كه‌م بووه.
دووه‌م: تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه هاوه‌ڵان و تابعین گرنگییان نه‌داوه به وته و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رمان.
هه‌ردوو خاڵه‌كه‌ت زۆر دووره له ڕاستیه‌وه. چونكه تۆمه‌ته‌كه‌ت بێ سه‌نه‌د و بێ سه‌رچاوه‌یه..
پرسیارێكی جدی بۆ مه‌لا عه‌زیز و هاوبیرانی:
پ/ ئایا به چ ڕێگایه‌ك زانیت هاوه‌ڵان و تابعین ڕێوایه‌تیان نه‌كردووه و خه‌ڵییشیان به سوننه‌ته‌وه مولزه‌م نه‌كردووه؟
وه‌ڵامه‌كه‌ت له‌م سنوره تێناپه‌ڕێ، یان ئه‌وه‌تا بڵێی بۆمان گێردراوه‌ته‌وه و له كتێبه‌كانی ریوایه‌تا نوسراوه‌ته‌وه، یان ئه‌وه‌یه بڵێی له قورئانی موحكه‌مدا هاتووه؟!
ئه‌گه‌ر بڵێی له قورئاندا هاتووه، ڕاست نابێت.. چونكه نیه
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی ڕێوایه‌ت كراوه، كه‌واته دوباره عه‌یب ناكه‌ی دژی ڕێوایه‌ت ده‌وه‌ستیته‌وه؟ كه‌چی روایه‌ت ده‌كه‌یت به به‌ڵگه‌ی قسه‌كانت..؟!
با رێگه‌ی سێیه‌میشت بۆ نابنێم. به عه‌قڵ یان وه‌حی خودا بۆت هاتووه..؟!!
ئه‌گه‌ر عه‌قڵی خۆته..؟ ئه‌ی هه‌ر له‌م نوسینه‌تا بۆ دژی یاسا عه‌قلیه‌كانی زانایانی به‌ڕێزی فه‌رمووده وه‌ستاویته‌وه؟ و ده‌ڵێی خه‌ڵكیان مولزه‌م كردووه؟ ده‌ی بانگه‌شه‌ی عه‌قڵانیتان له‌كوێ و ئه‌م دژ وه‌ستانه‌تان له كوێ بۆ عه‌قڵێ زانایانی ژیر و سه‌لار له كوێ..؟ ئایا بانێك و دوو هه‌وا نه‌كه‌وتوون؟!
ئه‌وه‌تا وتووته(هه‌رگیز له رووی عه‌قلیه‌وه جێگای قه‌بول نیه كه كه‌سانێكی زۆر له هاوه‌لان و تابیعین ئه‌و هه‌موو ساڵه به چه‌ند ریوایه‌تێكه‌وه دینداری بكه‌ن به‌لام دوای ئه‌و ساڵه زۆرانه كه‌سانێك بێن و هه‌موو ئوممه‌ت مولزه‌م بكه‌ن به هه‌موو ئه‌و ریوایه‌تانه‌وه كه به حسابی یاسا عه‌قڵیه‌كانی كه خۆیان دایانناون صه‌حیحن.!!)
كۆتا ئه‌گه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌حیت بۆ هاتووه؟ ئه‌مه‌شیان ئابڕوبه‌ره، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی نه‌یارانی سوونه‌ت له كۆتایی كاریاندا خۆیان به (نه‌بی) ده‌زانن..! نازانم به‌ڕێزت گه‌یشتویته ئه‌و ئاسته یان ماویه‌تی..؟!
دواتر به‌بێ سه‌لیقه ده‌یه‌وێ به‌رچاوی خوێنه‌ران لێڵ بكات، ده‌ڵێ: (ئه‌مه له كاتێكدا كه هه‌موان ده‌زانن هه‌ر یه‌ك له‌و ریوایه‌تانه له كون و قوژبنێكه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه..!)
ئه‌ی كون و قژبنی وڵاتی ئیسلامی و له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی موسڵمانان و ئه‌و هه‌وڵه ناوازه‌یه چ كێشه‌یه‌كی تێدابووه..؟ خۆت كه‌مێ له‌سه‌ره‌وه وتت یاسای عه‌قڵیان داناوه، ئاخۆ مه‌لا عه‌زیز دژی یاسای عه‌قڵیش ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حه‌دیثه‌كان..؟! سه‌یره..!!
پاشان شوبهه و گومان ده‌وروژێنێت و ده‌ڵێ: (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فه‌رز بكه‌ین ئه‌و ریوایه‌تانه‌یش صه‌حیحن ئایا ئه‌و خه‌لكانه‌ی تر كه ئه‌و ریوایه‌ته‌یان نه‌بیستووه چۆن دینداریان كردووه..؟ )
به‌ڵام ئه‌م وته‌یه‌ش زۆر لاوازه ، چونكه ئیجماعی هه‌موو ئه‌هلی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك به‌ڵگه‌ی شتێك یان عیباده‌تێكی پێ نه‌گات ئه‌وه له‌سه‌ری واجب نابێت تاكو نه‌یزانێت و پێی نه‌گات. بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی قورئان یان حه‌دیثیان پێ ناگات وه‌كوو یه‌ك حاڵه‌ته و ته‌كلیفیان له‌سه‌ر نیه، تاوه‌كو پێیان ده‌گات.
پاش ئه‌وه پرسیارێكی لاواز ده‌هێنێ و ده‌ڵێ: (با بێین هه‌مان پرسیار له خۆمان و خه‌لكی سه‌رده‌می خۆمان بكه‌ین: ئایا هه‌موو موسولمانیكی مولته‌زیمی سه‌رده‌م هه‌موو ریوایه‌ته صه‌حیحه‌كانی بیستووه و ئێستا دینداریان پێوه ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بن ئه‌م نازانێ چۆن دینداری بكات..؟
كاكه مه‌لاگیان ، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شتدا ده‌وترێت، بیستنی هه‌موو ئیسلام مه‌رجی چ یاسایه‌ك و بنچینه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دینداری پێ بكرێت؟ چ كه‌سێكی له‌ڕووی هاتووه ئه‌م یاسا نه‌نگه دابنێ و بڵێ پێویسته پێش دینداری هه‌موو ئیسلام ببیستێت؟ بێ گومان كه‌س واناڵێ له نه‌زانه‌كانی خه‌ڵك! فه‌ضلا زانایه‌ك بیلێ..؟!
پاشان بۆ ته‌واو كردنی به‌ناو گومانه‌كه‌ی ده‌ڵێ : (من گره‌نتی ئه‌وه ده‌ده‌م كه هیچ كه‌س نیه بڵێت له سه‌دا یه‌ك كه‌سی موسولمانانی مولته‌زیمی ئه‌م وڵاته هه‌موو ریوایه‌ته‌كانیان بینیوه،) ئه‌م گره‌نتی و ضمانه نایه‌وێ كاكم، چونكه خۆیشت گرنتی بێت هه‌موو ڕێوایاتت نه‌بیستووه وا كه‌وتویته گیانی سوننه‌ت و نكۆڵێ ده‌كه‌ی...! هه‌روه‌ها باسمان كرد كه هیچ كه‌سێكی نه‌زان ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ته بیانوو، تا كه‌سێكی وه‌كو به‌رێزت بیكاته بیانووی دینداری.
ده‌ڵێ ( كه‌واته هیچ ریوایه‌تیك هه‌رچه‌نده پله‌ی صه‌حیح بوونی زۆر باڵا بێت به ته‌نها نابێته حوججه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه،..)
ئه‌م ئیستنتاجه زۆر زۆر دووره له تاوتوێكه‌ی سه‌ره‌وه‌ته‌وه، چونكه له‌سه‌ره‌وه باسی بیستن و پێگه‌یشتنی هه‌موو سوننه‌ت ده‌كه‌ی، لێره‌ش باسی تصحیح ده‌كه‌ی! خوا ده‌زانێ ئه‌وه‌ی ئه‌لیف و بێی زانستی فه‌رمووده‌ی خوێندبێت به‌م پێوه‌ره‌ی تۆ پێده‌كه‌نێ و ده‌لێ ( هاوار بۆ میللـه‌تێ كه له نه‌نگی و نه‌زانیا هه‌مو میله‌تان پێی پێ ده‌كه‌نن) ، ئاخر ئه‌وه پێوه‌ره توخوا؟ بڵێی مادام كه‌س هه‌موو سوننه‌ت یان ڕێوایه‌تی نه‌بیستووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه كه‌واته نابێته حوججه؟! خۆ ئه‌م قسه‌یه‌ت له‌سه‌ر قورئانی پیرۆزیش هه‌را ده‌نێته‌وه كاكم..!
تۆ بڵێی مادام هه‌موو خه‌ڵك هه‌موو قورئانی نه‌بیستووه، كه‌واته ناێته حوججه!!
ئه‌ی هاوار له‌و زانست و پێوه‌رانه‌ی كاك مه‌لا عه‌زیز غه‌فوری مامۆستای زانكۆ و مه‌لای سه‌ر مینبه‌ر..!
پاشان كاك مه‌لا عه‌زیز هه‌ندی كرداری دانانی ده‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ر بۆ ڕابردوو دابنێت و پاشان بینای داهاتووی فیكری له‌سه‌ر ساغبكاته‌وه..! كه ئه‌مه خۆی بۆ خۆی نه‌شیاوه له مه‌یدانی زانست‌دا ، به‌ڵێ نه‌شیاوه له‌و مه‌یدانی زانسته‌ی كه كاك مه‌لا عه‌زیز و منیش ده‌زانین (ئه‌گه‌ر) و (كرداری دانانی) له كورده‌واری خۆماندا جوان وه‌صف كراوه: (ئه‌گه‌ریان ناشت و سه‌ز نه‌بوو) ڕێك وه‌هایه ئه‌و ئه‌گه‌ر و دانانییانه هیچ به‌هایه‌كی واقعی و زانستی نییه، ئه‌و ده‌ڵێ :(چونكه هه‌موو ریوایه‌تیك موعه‌ره‌زه بۆ ئه‌وه‌ی كه:
1/ هاوه‌ڵه‌كه ئه‌و ریوایه‌ته‌ی نه‌بیستبایه.)
ئێ كاكه مه‌لاگیان تازه ئه‌و هاوه‌ڵه بیستوویه‌تی ، ئه‌گه‌ری هه‌یه نه‌یبیستبا مانایه‌كی نامێنێ..! تابكرێته خاڵێك بۆ به‌واقع كردنی مه‌رامێكی فیكری.
2/ كه بیستی نه‌یگرابایه‌وه.) ئه‌مه‌ش هه‌ر تازه ڕویداوه ، ئه‌گه‌ر نه‌یگێڕابایه‌وه مانای چییه؟!
3/ كه گێرایه‌وه هه‌ر راویه‌ك له راویه‌كان وه‌ك ئه‌و نه‌یگێرایه‌ته‌وه یان بیری چوبایه‌ته‌وه.) ئه‌مه‌یان جێی تێڕامانه، ده‌ستت خۆش لێره‌دا كه‌مێ واقعییانه بۆی چووی، به‌ڵام نه‌نگی (شێوازی دانانی كرداره‌كه‌ت نه‌بێت) چونكه ئه‌م قسه‌یه‌ت واقیعه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و یاسا پڕ ورده‌كارییه‌ی زانایانی حه‌دیث كه ده‌فه‌رموون، ده‌بێ حه‌دیث و ئه‌خبار له عیللـه‌ت به‌دوور بێت، عیللـه‌ت هه‌یه به‌هۆی له‌بیر چوونه‌وه یان تێكه‌ڵ كردن یان هه‌ر هۆكارێكی تر، ئێ برای به‌ڕێزم خۆت ده‌زانی ئه‌م نه‌نگیانه له ڕێوایه‌تدا هۆكاری ضه‌عفه و عیللـه‌ته، ئه‌و جا زۆر زۆر له‌م ئه‌گه‌ره لاوازه‌ی به‌ڕێزتان یاسای محدثیین پیاده‌بكرێت باشتره بۆ پالاوتنی ڕیوایات چونكه ته‌نانه‌ت ته‌فه‌رودیش كه گێڕانه‌وه‌یه، ئاحادیش كه گێڕانه‌وه‌یه، مه‌جهولیش كه بگێڕێته‌وه، به‌ڵكو ڕێوایه‌ت به (عنعن)ه له زۆرترین حاله‌تیدا هه‌موو ئه‌مانه جێی باس و تێبینین، به‌س پێم بڵێ بۆچی ئه‌و خاڵه ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌ت هێناوه له‌كاتێكدا ده‌زانی زانایانی حه‌دیث یاسای زۆر زۆر تۆكمه‌تر و به‌هێزتریان بۆ پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ڕیوایه‌ت و ڕونكردنه‌وه‌ی لاوازی ریوایه‌ت هه‌یه..؟!
4/ موحه‌دیسه‌كه ته‌دوینی نه‌كردایه.) ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێكی نه‌زۆكه برای به‌ڕێزم، هیچ مه‌عقول نیه به لۆژیكیكی زۆر ساده، هه‌روه‌ها عه‌قڵی موبته‌دیئێكی زانستی فه‌رمووده وادانانێت و له‌ڕووی نایه بڵێت ڕیوایه‌ت جێی گومانه و وه‌ریناگرین و ڕه‌دی ده‌كه‌ینه‌وه...! بڵێین بۆ بابه؟ بۆ وه‌ریناگری؟ بڵێ والله ئه‌گه‌ری هه‌یه موحه‌دیثه‌كه نه‌ینوسیایه‌ته‌وه..! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ینوسیبابه‌ته‌وه ئێستا ئه‌م حه‌دیثه له‌به‌رده‌ستمان نه‌ده‌بوو..!! بۆیه نایكه‌م به حوججه.!!
توخوا ته‌له‌به‌یه‌ك وه‌ها بیڕێكی هه‌بێت له زانكۆ یان له مزگه‌وت و حوجره..! تۆی به‌ڕێز چی پێ ده‌ڵێی؟ ئه‌ڵێی ئه‌ی ئافه‌رین به‌راستی لۆژیكت چالاكانه كارده‌كات..؟ یان ده‌ڵێی لۆژیك و عه‌قڵ ئه‌گه‌ری ڕوونه‌دان بۆ ڕووداوێكی ڕووداو دانانێ؟!
به‌ڵام با هه‌ر له‌خزمه‌تتدا بم، به‌ڕێز كاك مه‌لا عه‌زیز، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ملحید یان هه‌ر مرۆڤێكی موسڵمانیش و جگه له‌وانه بڵێ ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی قورئانیان نوسیه‌وه و كۆیان كرده‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆیان نه‌كردبایه‌ته‌وه! خۆ ئه‌وان كۆیان نه‌كردبایه‌ته‌وه ئێستا ئه‌وها به‌م شێوه‌یه نه‌ده‌بوو له موصحه‌فێكدا و له دوو توێی به‌رگدا نه‌ده‌بوو..! وه‌ڵامی به‌ڕێزت چییه؟ بێگومان ده‌فه‌رمووی خوای گه‌وره هه‌ر كه‌سێكی تری ده‌كرده هۆكاری نوسینه‌وه..! واده‌زانم وه‌ڵامێكی لۆژیكی بێت بۆ ئه‌م خاڵه‌تان. تاكه فه‌رق ئه‌وه‌یه ئێوه پێتان وایه سوننه‌تی صه‌حیح هه‌وای زاری ڕاوییانه یان لانی كه‌م نابێته دین بۆ خه‌ڵك ئه‌گه‌ر بیشچه‌سپێ صه‌حیحه..!
كاك مه‌لا دواتر ده‌ڵێ: ( بۆنمونه بكه‌وتایه‌ته ریزی ئه‌و ریوایه‌تانه‌وه كه بوخاری ده‌ڵێ پێم صه‌حیحن به‌ڵام له‌به‌ر درێژی كتێبه‌كه‌م ته‌دوینی ناكه‌م.. )
لێره‌شدا كرداری (بكه‌وتایه‌ت = كه‌وتبایه) كه به شێوه‌ی كرداری دانانی هێناوتانه، له ئه‌گه‌رێك بۆ ڕابردوو زیاتر هیچی تر نیه، و بنه‌مای زانستی له‌سه‌ر دانانرێ ، ئه‌مانییه‌ك زاتر نیه.!
هه‌روه‌ها نمونه‌ی ئیمامی بوخاری به‌ڕه‌حمه‌ت بیت ده‌هینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وان و نیشان هه‌ر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و..! پاشان هه‌وڵێكی زۆر لاوازه وابێنیته پێش چاوی خه‌ڵك ئیمامی بوخاری تاكه یه‌ك دانه كتێبی هه‌یه و هه‌ندێ فه‌رموده‌شی نه‌خستۆته نێوی هه‌رچه‌نده صه‌حیح بوونه، به‌ڕێزم ئیمامی بوخاری كتێبی زۆره ، ئه‌وه‌ی له صحیحدا نه‌یهێنابێ مانای وانیه نه‌یگێڕاوه‌ته‌وه ، ئه‌وه ئه‌ده‌بی موفره‌ده و تاریخه و كتێبه‌كانی تریه‌تی پڕن له گه‌وهه‌ر و فه‌رمووده و ریوایه‌تی تر، سه‌یره به‌ڕێزتان به‌و شێوه‌یه ده‌تانه‌وێ ئه‌گه‌ری كۆتایی بهێننه وجود به‌و نمونه‌یه كه لای ئه‌هلی حه‌دیث و غه‌یری ئه‌وانیش زۆر نامۆیه بڵێی مادام زانای فڵانی فه‌رمووده‌ی له‌و كتێبه‌یدا نه‌هێناوه كه‌واته بیانووه بۆ گومان خستنه سه‌ری..!
دواتر كاك مه‌لا عه‌زیز ده‌ڵێ: ( ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ئه‌گه‌ر ته‌واوی مه‌رجه‌كانی صه‌حیحیشی تێدا بێت كه هه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كان(ظنی)ن. ) ئه‌م وته‌یه‌ی مه‌لا عه‌زیز دوو خاڵی نه‌نگ له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌م نازانستیانه‌یه بڵێی هه‌رچه‌نده صه‌حیحش بێت گومانی له‌سه‌ره به‌و ڕه‌هاییه، خۆ موته‌واتیر و باقی شێوه‌كانی ڕێوایه‌ت ده‌گرێته‌وه، تۆ پێت وایه ئەگەرەکانی تۆ گومان ده‌به‌خشێت له‌ڕاستیدا هیچ ژیرێكی ئه‌هلی ئیسلام وای نه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودی ڕێوایه‌تی قورئانی پیرۆزیش هه‌ر ڕێوایه‌ته و له حه‌دی مته‌واتیردایه ئاخۆ بۆچی سوننه‌تی خۆشه‌ویستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی صه‌حیحیش بێت هێشتا هه‌رگوماناوی و دوودڵێ ده‌تگرێ بۆی؟ له‌كاتێكدا حاڵی قورئانی پیرۆزیش هه‌روایه..؟ ئه‌وه (ظني) خۆته كه پێتوایه هه‌رچی سوننه‌ته صه‌حیحیش بێت هه‌ر (ظن) ده‌به‌خشێت، قورئانی پیرۆزیش باسی ئه‌م حاڵه‌ی بۆ كردووین كه كه‌سانێك هه‌ر به گومان و گرفتی خۆیانه‌وه ئه‌ڕواننه شته‌كان ( وَمَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنَّ الظَّنَّ لَا يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئاً )( النجم : 28)
واته: هیچ به‌ڵگه و زانستێكیان پێ نیه، ته‌نها شوێنی گومانی خۆیان كه‌وتوون، خۆ ئه‌وه ڕوونه كه گومان هیچ سودێك به هه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كان ناگه‌یه‌نێت.
به‌ڵێ ئه‌و گومان بردنه‌ی كه هه‌رچی فه‌رمووده‌یه سه‌رباری ئه‌وه‌ی صه‌حیحیش بێت هێشتا هه‌ر جێی گومانه و گومان ده‌به‌خشێت هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌قیقه‌تی علم و هه‌قه‌وه نیه. ( جا بیرێك بكه‌ره‌وه به‌رێزم).
ئه‌وا مه‌لا عه‌زیز هه‌وڵێ ئیهانه‌ت و سوكایه‌تی ده‌دات به زانایانی ئه‌هلی ئیسلام و ئه‌وانه‌ش كه پاداگیرن له‌سه‌ر شكۆداری سوننه‌تی صه‌حیح، ده‌ڵێ: ( لێره‌وه ساده‌یی و نازانستی عه‌قلی ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌كه‌وێت كه پێی وابێت به ئینكاركردنی یه‌ك ریوایه‌تی صه‌حیح كه ئه‌و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌ی له رێگادایه كافر ده‌بێت..!!)
كاك مه‌لا عه‌زیز خۆت ده‌یبڕیت و خۆشت ده‌یدوریته‌وه هااا؟! ئه‌م وته‌یه زۆر ناشایسته‌یه بۆ كه‌سێ ئیدیعای علم بكات، ئاخر مه‌عقوله له دادگایه‌كدا بڵێی دادوه‌ری به‌ڕێز هه‌رچه‌نده چه‌سپاوه كه ئه‌و ڕوداوه ڕووی داوه ، به‌ڵام هه‌ر گومان هه‌یه له‌وه‌ی ڕووی نه‌دابێت..!
ئه‌ویش بڵێ كاكه صحه‌ت و صه‌حیح چه‌سپاوه كه ڕوویداوه، تۆش بڵێی ئاخر هه‌رچه‌نده صحیحیشە و چه‌سپاوه، هێشتا هه‌ر گومان ده‌به‌خشێت..!
توخوا دادگا لێت قبوڵ ده‌كات؟! والله اللهم بڵێ ئه‌مه گرفتێكی ده‌رونی یان ژیری هه‌یه.! ( دور له به‌ڕێزت)
بۆیه ئه‌م بڕگه‌یه‌شت زۆر نه‌نگ و ناپه‌سه‌نده براگیان.
دواتر ده‌یه‌وه‌ێ كه‌شه‌كه ئارام بكاته‌وه ، چه‌ند وشه‌یه‌كی میانگیرانه ده‌هێنێت، ئاخر له‌وه‌و پێش زه‌هری فیكره‌كه‌ی ڕشتووه، ئێستا پاساو و ستر ده‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واپیشان بدات دڵسۆزی سوننه‌ت، كاكه مه‌لا تۆ سوننه‌تت كردوه به خانه‌ی گومان و زه‌ن و دوو دڵێ ، ئه‌و قسانه‌ی خواره‌وه‌ت هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت به هۆی ئه‌و بنینه‌یانه‌ی هه‌ته له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ت پێداوه... دەڵێی: ( كه‌واته كاتێك كه قسه له‌سه‌ر قه‌بولكردنی ریوایات ده‌كرێت قسه‌كردن له‌سه‌ر ریوایه‌تێك یان چه‌ند ریوایه‌تێكی تایبه‌ت مانایه‌كی نیه و هه‌ركه‌س به‌و جۆره گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكات و ئه‌وه بكاته ده‌ستپیك بۆ ره‌دكردنه‌وه‌ی هه‌موو سوننه، یان ساغ كردنه‌وه و پینه‌و په‌ڕۆ بۆ یه‌ك دوو ریوایه‌ت بكاته بیانوو بۆ قه‌بولكردی هه‌موو ریوایاتی صه‌حیح به ناوی به‌رگری له سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ری خودا، ئه‌وه نیشانه‌ی كه‌م زانستی و نازانستی بوونیه‌تی، چونكه ئه‌و شێوازه له ڕووی زانستیه‌وه هیچی له‌سه‌ر بینا ناكرێت و نه لاوازده‌رچون و دژبه قورئان بوونی چه‌ند ریوایاتێك ئه‌بێته به‌ڵگه‌ی زانستی بۆ ره‌فزكردنی هه‌موو ریوایات، و نه ساغ بوونه‌وه و پینه‌كردن بۆ هه‌ندی ریوایاتیش ده‌بێته به‌ڵگه بۆ راست‌بوونی هه‌موو ریوایات. ) ئه‌م قسانه‌ت كاڵ و كوڵاوی تێدایه بۆیه له پێشتر وه‌ڵامم داویه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌سیه‌تی.
ئه‌وجا كاكه مه‌لا سه‌ره پێنوس له‌سه‌ر یاساكانی خۆی داده‌نێ له‌بۆ لیكۆڵینه‌وه و دراسه‌ت كردنی ڕێوایه‌ت و ده‌ڵێ: ( به‌ڵكو ده‌بێت قسه له‌سه‌ر زانستییبوونی راستده‌رچوونی ریوایات بكرێت و قسه له‌سه‌ر لۆژیكیبوونی زانستی حه‌دیس بكرێت و قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان قورئان و حه‌دیس بكرێت.... هتد. ) به‌ڕێز كاك مه‌لا عه‌زیز ئه‌م قسانه‌ت هیچ تازه‌تر و زانستیرتر و وردتر و گرنگتر و واقییانه‌تر نیه له‌و هه‌موو یاسا و گرنگییه‌ی ئه‌هلی حه‌دیث دایان ناوه و گرنگی پێده‌ده‌ن.
ده‌ڵێ: ( ئه‌گه‌رنا هه‌موو ریوایه‌تێك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێت به‌سه‌ربه‌خۆ قسه له‌سه‌ر ئیسناد و مه‌تنی بكرێت.)
ئه‌م كۆتاییه‌ی وته‌كانت كۆنترین و ساده‌ترین وشه‌یه لای ئه‌هلی حه‌دیث بۆ كه‌سانی سه‌ره‌تایی ده‌یفه‌رموون كه ده‌بێ دراسه‌تی مه‌تن و سه‌نه‌د بكه‌ین، بۆ نمونه ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی ئیمامی سیوطی داده‌نێم بۆ به‌ڕێزت و خوێنه‌رانیش كه ئه‌لف و بێی علمی حه‌دیثه كه ده‌فه‌رمووێ پێویسته دراسه‌تی (مه‌تن) و (سه‌نه‌د) بكرێت، ئیمامی سوطی ده‌فه‌رموێ:
.
عِلمُ الحديثِ : ذُو قوانِينْ تُحَدْ يُدْرَى بِها أَحْوَالُ مَتْنٍ وَسَنَـدْ
فَذَانِكَ الموضوعُ ، والمقصودُ أَنْ يُعرَفَ المقبُولُ والمَـردُودُ
.
واته:
زانستی فه‌رمووده خاوه‌ن یاساگه‌لێكه دیاری ده‌كەن
به‌هۆیه‌وه دەگەین بەحاڵی (مه‌تن) و (سه‌نه‌د)و تێیدەگەین
هه‌رئه‌وه‌یه بابه‌تی زانستی فه‌رمووده، به‌ڵام ئامانج..
ئه‌ویه بزانی كامه وه‌ربگرین و كامیان وه‌رنه‌گرین
.
كــــــــاك مه‌لای به‌ڕێز ئه‌و وته‌یه‌ی ئاماژه‌ت پێ كردوه زۆر زۆر لاوازتره له بانگه‌شه‌کانت..
.
كاك مه‌لا عه‌زیز كۆتا وشه‌ی به‌شی یه‌كه‌م نوسیویه‌تی:
......................(ما‌و یه‌تی).....
.
ئێمەش دەڵێین:
وه‌ڵامی به‌شی یه‌كه‌م ته‌واو بوو، بۆ بابه‌ته‌كانی تری ده‌ڵێین
مــــــــاویه‌تی..!

......................(ما‌و