• نـــوێ

    Thursday, April 20, 2017

    له‌وه‌سفی ئیمامی بوخاریدا (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت)... زنجیره‌ی 1 تا 7

    ( 1 )
    لە عبدالله ی کوڕی ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلەوە، 
    بیستم کە باوکم دەیفەرموو: ناوچەی خۆراسان نمونەی وەکو (محمدی کوری ئیسماعیل)ی تێدا هەڵنەکەوتووە..
    👈محمدی کوری ئیسماعیل = #ئیمامی_بوخاری.ڕەحمەتی خودایان لێ بێت.
    ( 2 ) 
     ئەبو جەعفەر(محمدی کوڕی ئەبی حاتەم) فەرموی: دەمبیست هەندێ لە هاوەڵانم دەیانگووت: لەخزمەتی محمدی کوڕی سەلامدا بووین، جــــا محمدی کوری ئیسماعیل [ئیمامی بوخاری] هاتە ژوورەوە، دوای ئەوەی مەجلیس تەواو بوو محمدی کوڕی ئیسماعیل[ئیمامی بوخاری] ڕۆشت..
     ئەوەبوو محمدی کوڕی سەلام فەرمووی: هەر کاتێ ئەم مێردمنداڵە دێتە مەجلیسمەوە ئەپەشۆکێم، بابەتی فەرموودە و شتی تریشم لێ تێکەڵ دەبێ، لە ترسی بیرتیژی ئەودا.. بەم ترس و لەرزەوە دەمێنم تا لەمەجلیس دەڕوات..
    .
    [ئیمامی بوخاری] لەبەرکردنێکی عەجیبی هەبوو ، بۆیە زۆرێک لەوە دەترسان هەڵە بکەن یان بیریان بچێت و بوخاری بۆیان ڕاست بکاتەوە..
    .ڕەحمەتی خودایان لێ بێت..

    (3 )
     یەحیای کوڕی جەعفەر فەرمووی: ئەگەر توانیبام تەمەنی محمدی کوڕی ئیسماعیل [ ئیمامی بوخاری ] زیاد بکەم بە بەخشینی تەمەنی خۆم ، پێمدەبەخشی، چونکە مردنی من مردنی پیاوێکی ئاساییه و تەواو ، بەڵام مردنی ئیمامی بوخاری وەکو مردنی زانستە.
     لە وەسفی ئیمامی بوخاری دا
    ( 4 ) 
    - عەبدالله ی کوڕی سەعیدی کوڕی جەعفەر فەرمووی: کاتێ بەڕێز ئەحمەدی کوڕی حەربی نەیسابوری کۆچی دوای کرد، محمدی کوری ئیسماعیل [ئیمامی بوخاری] و ئیسحاق خەریکی ناشتنی تەرمەکە بوون، منیش گوێم ڵێبوو شارەزایانی نەیسابوور دەیان گووت: محمد لە ئیسحاق شاڕەزاتر و تێگەیشتووترە ( فەقیهـ ترە)
    واتە ئیمامی بوخاری لە ئیمامی ئیسحاق شارەزاترە.
     لە وەسفی ئیمامی بوخاریدا....
    ( 5 ) 
     حاشیدی کوڕی ئیسماعیل ووتی: کاتێ محمدی کوڕی ئیسماعیل [ئیمامی بوخاری] هاتە مەجلیسی ئیمامی سولەیمانی کوڕی حەڕب، ئیمامی سولەیمان تەماشایەکی کرد و فەرمووی: ئەمە ڕۆژێک دەبێتە خاوەن دەنگێک.. [پێگەی دەبێت].
    ( 6 ) 
    - ئیمامی ئەحمەدی کوڕی عبدالسلام فەرمووی: کاتێ وتەیەکی [ئیمامی بوخاری]مان لای ئیمامی [عەلی کوڕی مەدینی] دەگێڕایەوە کە وتبووی: (هەرگیز نەفسی خۆم لا بچوک نەبووە لە مەجلسی عەلی کوڕی مەدینی دا نەبێت.)
     ئیمامی عەلی کوڕی مەدینی فەرمووی: واز لەم قسانە بهێنن ، ئەوە بوخاری نمونەی وەکو خۆی نەبینیەوە ، بۆیە وەهای فەرمووە.
    ( 7 )
     محمدی کوڕی ٲبی حاتم فەرمووی: بیستم ٲبو عبدالله [ئیمامی بوخاری] فەرمووی: هاوەڵانی عەمڕی کوڕی علي الفلّاس فەرموودەیەکیان به‌لام باسکرد، منیش وتم نایناسمەوە، نایزانم ئەمە حەدیس بێت.. ئەوانیش دڵخۆش بوون بەوەی گوایە من نەمزانیەوە..!
    ڕۆشتن بۆلای مامۆستایان عەمڕی کوڕی علي الفلّاس و بۆیان باسکرد..
    ئەویش فەرمووی: حەدیسێک محمدی کوڕی ئیسماعیل [ئیمامی بوخاری] نەێناسێتەوە، هەر فەرموودە نیه.
    .
    .
    زانایان ئەوهابوون، بۆیە تەلەبە و گەنج و غیبەتکار و فیتوفات، نەیانی دەدا بەگژی یەکا.
    .
    ڕەحمەتی خوایان لێ بێت.
    .
    بلال جلال حداد
    ۱٦ / ٤ / ۲۰۱۷۷ ز
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: له‌وه‌سفی ئیمامی بوخاریدا (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت)... زنجیره‌ی 1 تا 7 Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top