بەناوی تەنها خودای هەق [ الله ]
ڕەوتە ئیسلامیەکان؟ ڕەوتە نا ئیسلامیەکان! لەم بیست و حەوت ساڵەدا..
ئیسلامیەکان بە کاری بانگخوازی و فێرکردن و دەورە و خوێندن و ڕێکخستن دەستیان پێ کرد ، بە شلبوونەوە و کاڵکردنەوەی ئێسلام و دینداری گوزەردەکات..!
نا ئیسلامیەکان، بەخۆهەڵواسین بە ئیسلامەوە و قورئان لێدانی سەرەتای پەخش و بانگدان و تۆپی بەربانگ دەستیان پێکرد، ئێستا دوای بەرنامە و پیلانی ژەهراوییان چوونە ماڵان و پەروەردەی منداڵانی زۆرینەی هەموو خەڵکیان گۆڕی بۆ ئەوەی خۆیان ویستیان..!
ئێستا ئێمە یەک بە بیست و حەوت دۆڕاوی جەنگی فیکری و پەروەردەین لەگەڵیاندا..!
تا هەموو ئیسلامیەکان دان نەنێین بەم دۆڕانەدا ناتوانین بگەڕێینەوە سەر ڕێگا و هەنگاوی ڕێکخستنەوەی پەرەردە و بانگخوازی و زانستخوازی و ئیسلام پەروەری بەگەڕ بخەینەوە.
من ساڵانێکە لە سەنتەر و پارک و کۆڵانا دێم و دەچم، بە ئەزنەک دۆڕانەکانمان دەبینم نەوەک به پلە بەندی..!
ئەمساڵ خراپترینی دۆڕانەکانی ڕابردووە..!
دڵنیام جیلێکی زۆۆۆۆر بێ ئاگا کەوتوونەتە ڕێ، تەنها کەپڵ و نامە و ڕەحەتبوون و دڵ و وێنە و ڕووتبونەوە و پێکەنین و ئازادی فەرهەنگیانە.
دەعوەیەکی گەورە و داعیانێکی پتەوی واقعبینی دەوێ..
.
.
دوو تێبینی:
- یەکەم: ئیسلامیەکان بەسەلەفیشەوە و پێش هەمووی بەرپرسن.
- دووەم: ببورن هەندێ وشەی ناشایستە بەکارهاتووە، واقعەکە زۆر لەوە گەنیووترە.
.
🗒بیلال جلال حداد
🗓23.7.2017 ز