• نـــوێ

    Monday, July 31, 2017

    ئەو گەمارۆ و پیلان و دوژمنکارییانەی دەوروبەرمان هەیانە دژی کوردی ڕەش و ڕووت.



    بسم الله الرحمن الرحیم
    بێ گومان ئەو گەمارۆ و پیلان و دوژمنکارییانەی دەوروبەرمان هەیانە دژی کوردی ڕەش و ڕووت، هەروەها نەنگی سیاسی و دەسەڵاتیش کە هەر پێوەر ناکرێ چەندە پەست و ناپەسەنده..
    پێدەچێ هۆکارێکی زۆر واقعی و چاوەڕانکراو بێت بۆ ترسی خەڵک لە هەژاری و نەهامەتی..
    بێ گومان کورد تاڵە ئەزموونی زۆری دەدخوارد کراوە لە مێژوودا بەهۆی دەرەکی و ناوەکیشەوە..
    بەڵام خۆ شەیتان هەر شەیتانە و چاوەڕێی ئەو خراپانەی لێ دەکرێ، چ شەیتانی مرۆڤی یان جنۆکە ، چ ناوەکی ، یان دەرەکی.. هەر شەیتانە و هەر دەیەوێ بمانترسێنێ و زیڕەمان پێ بکات و تەنگژەی دەرونیمان توش بکات..
    بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت : 
    [ الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُمْ بِالْفَحْشَاءِ وَاللَّهُ يَعِدُكُمْ مَغْفِرَةً مِنْهُ وَفَضْلًا وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ] (البقرة: ۲٦۸ ]


    تەفسیری ڕامان
    {الشيطان يعدكم الفقر} لەكاتی بەخشییندا شەیتان بەڵێنی هەژاریی ونەدارییتان پێدەداو پێتان ئەڵێت: ئەگەر ببەخشن، لات وهەژار دەكەون! بۆ ئەوە دەست بنووقێنن {ويأمركم بالفحشاء} هێمان بۆ كاری ناشیاویش وەك (ڕژدیی و چرووكیی) ونەبەخشین و هەر تاوانێكی تر هەڵتان دەنێت {والله يعدكم مغفرة منه وفضلا} خواش بەڵێنی لێبوردن و فەزڵ و بەهرەی خۆیتان پێدەدا، واتە: بەڵێنتان دەداتێ كە ئەو سامانەی بەخششی تیا بكرێ، پیتی تێ بخات بۆتان ولە هەڵەو پەڵەكانیشتان ببورێ. {والله واسع عليم} خوا خاوەنی نیعمەتێكی فراوانە و، زۆر زاناو بە ئاگایە بە هەموو كردارو نیازێكتان .
    .
    .
    بلال جلال حداد
    ۳۰ - ۷ -۲۰۱۷ ز
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەو گەمارۆ و پیلان و دوژمنکارییانەی دەوروبەرمان هەیانە دژی کوردی ڕەش و ڕووت. Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top