شایه‌تی ئافره‌تان ) له نێوان دادپه‌روه‌ری و سته‌م لێ كردندن
الحمدلله رب العالمین ، والصلاة و السلام علی محمد:
بێ گومان هه‌ندێ له مولحدین و نه‌یارانی سوننه‌ت ، ئه‌م فه‌رموده‌یه ده‌كه‌نه بیانووی ئه‌وه‌ی كه زوڵمه ئافره‌ت نیوه‌ی پیاوه له شاهێدیداندا :
(في الصحيحين من حديث أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: خرج رسول الله صلى الله عليه وسلم في أضحى أو فطر إلى المصلى، فمرَّ على النساء فقال: " يا معشر النساء تصدقن فإني رأيتكن أكثر أهل النار. فقلن : وبم يا رسول الله؟
قال: تكثرن اللعن وتكفرن العشير . ما رأيت من ناقصات عقل ودين أذهب للب الرجل الحازم من إحداكن. قلن: وما نقصان ديننا وعقلنا يا رسول الله؟ قال: أليس شهادة المرأة مثل نصف شهادة الرجل.
قلن: بلى. قال: فذلك من نقصان عقلها.
أليس إذا حاضت لم تصل ولم تصم؟
قلن: بلى. قال:فذلك من نقصان دينها".)
بۆ بابه‌تی شایه‌تیدانی ئافره‌ت و پیاویش ، ده‌لیلی قورئانی هه‌یه كه باسی به‌راوردی نێوان شایه‌تیدانی پیاوان و ئافره‌تان بكات ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : (.... وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ فَإِنْ لَمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى .... ) ( البقرة :282 ).
واته: دوو شایه‌تی پیاو به‌شاهێد بگرن ، جا ئه‌گه‌ر دوو شاهێدی پیاو نه‌بوو ئه‌وه پیاوێكی و دوو ئافره‌ت بكه‌ن به شاهێدی نه‌وه‌ك یه‌كێكیان بیری بچێته‌وه با ئه‌ویتریان بیری بخاته‌وه..
له‌وێ دا باسی درێژه‌ی ئایه‌ته‌كه مامه‌ڵه و كاری ده‌ره‌وه‌یه ، به‌ڵگه‌كه‌ش ڕوونه كه دوو ئافره‌ت له جێی يه‌ك پیاو بۆ شاهێدی دانراون له‌م بابه‌ته‌دا , نه‌وه‌ك هه‌موو بابه‌ته‌كانی ژیانی ، هه‌روه‌كو ئیمامی ئیبن قه‌یم رحمه الله فه‌رمووی : شێخ و مامۆستامان ئین ته‌یمیه رحمه الله فه‌رمویه‌تی: له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا به‌ڵگه‌ی ڕوون هه‌یه كه هۆكاری دوو ئافره‌ت به‌شاهێد گرتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یادخستنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه‌یان كه له‌بیری بچێته‌وه یان لێی تێكبچێته‌وه ، ئه‌مه‌یش له‌و بوارانه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌ی تێدا‌یه ، ئه‌ویش دوو خاڵه ( له‌بیر چوون یان نه‌بونی وردی و ده‌قیقی ) ، هه‌روه‌ها ئه‌و بوارانه‌ی كه شاهێدی ئافره‌تان وه‌رده‌گیرێت به‌ته‌نها ( شاهێدی پیاوی تێدا وه‌رناگیرێت ) ئه‌و بوارانه‌ی كه زیاتر ئافره‌ت ده‌یبینێ به چاوی خۆی یان ده‌ستی لێ ده‌دات یان گوێی لێ ده‌بێت كه په‌یوه‌ست نه‌بێت به له‌به‌ركردن و له‌بیرون و لێ تێكچون ، وه‌كو منداڵبوون و مانگبینینی ڕه‌مه‌زانان، و شیر پێدانی منداڵ و (ماوه یان ته‌واو بونی بێ‌نوێژی) ، ئه‌و عه‌یب و باسانه‌ی له‌ژێر جلدایه و ته‌نها ئافره‌تان ده‌توانن و ڕه‌وایه بیبینن ، ئه‌مانه و نمونه‌ی ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بیرناچنه‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌كردنیان كه‌مه، زۆریش پێویستی به‌به‌كار هێنانی ژیری و عه‌قڵ نیه نمونه‌ی مانای ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌یبیستێت له دانپێدانانی دینداری و جگه‌له‌وه‌ش ، بێ گومان ئه‌م مانایانه مه‌عقولن په‌یوه‌ست بونیشی ماوه‌ی زۆری هه‌یه) ( الطرق الحكمية (ص: 221)
له وته‌ی شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه:
چه‌ند حاڵه‌تمان هه‌یه شایه‌تی ئافره‌ت و پیاوان یه‌كسانه ، له‌وانه:
یه‌كه‌م : بینینی مانگ بۆ ڕه‌مه‌زانان.
دووه‌م: ڕێوایه‌تی فه‌رمووده كه باسێكی ئییمانی و حوكمی و دینییه.
سێیه‌م: شایه‌تی گرفته ڕه‌فتاریه‌كانی نێوان ژن و مێرد ، كه ته‌نها ژن شاهێدی له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی بدات ، یان مێرد شاهێدی له‌سه‌ر خێزانی بدات ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته : {وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنْفُسُهُمْ فَشَهَادَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (6) وَالْخَامِسَةُ أَنَّ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَيْهِ إِنْ كَانَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (7) وَيَدْرَأُ عَنْهَا الْعَذَابَ أَنْ تَشْهَدَ أَرْبَعَ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الْكَاذِبِينَ (8) وَالْخَامِسَةَ أَنَّ غَضَبَ اللَّهِ عَلَيْهَا إِنْ كَانَ مِنَ الصَّادِقِينَ } [النور: 6 - 9]
حاڵه‌تی وامان هه‌یه ، ده‌بێ شایه‌ته‌كه ئافره‌ت بێت ، نابێ پیاو بێت ، له‌وانه:
یه‌كه‌م: شیرپێدانی منداڵ ( منداڵی شیری).. بێ گومان نه‌یارانی سونه‌ت و خاچپه‌رستان و مولحیدانیش پێكه‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن به گشتی و بڵێن ئافره‌ت به‌كه‌م سه‌یر كراوه ، به‌ڵام چەندین حاڵەتی هەیه یەک ئافرەت هێندەی هەزاران پیاو شایەتیەکەی وەردەگیرێت.. نمونەی شیرخواردنی منداڵ لە جگە لەدایکیه‌وه ، ئەگەر هەزار پیاو بڵێن شیری نەخواردووە ، به‌ڵام ژنەکە بڵێ شیری منی خواردووە و ئه‌گه‌ر و کاتی گەیشتن هەبووبێ لەنێوان منداڵ و ژنەکەدا ، وتەی ژنەکە لە پێشترە.
دووه‌م: عاده‌ی مانگانه ته‌نها ئافره‌ت خۆی حسابه و شایه‌تی خۆی وه‌رده‌گیرێت.
سێیه‌م: بۆ پشكنینی جه‌سته‌ی ئافره‌تی تر بۆ زانینی نه‌خۆشی یان عه‌یبه بۆ زه‌واج یان شتی تر..
له كۆتاییدا ده‌ڵێین نه‌یاری و دوژمنایه‌تی نابێ وا له موسڵمان بكات نادادپه‌روه‌ر بێت له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا ، به‌ڵكو مه‌رد و پیاو ئه‌و كه‌سه‌یه كه ڕاستگۆیانه ڕوبه‌و ده‌بێته‌وه ، ئافره‌تانیش ده‌بێ وریای هه‌موو ناحه‌زانێك بن به قسه‌ی لار و چه‌وت له خشته‌یان نه‌به‌ن ، خوشكانمان و برایانمان پیش چاو روون بن .
هیوادارم وه‌ڵامێكی به‌سود و پوخت و كورت بووبێت.
والحمدلله رب العالمین
نوسینی: بلال جلال حداد
27-1-2017