به‌ناوی الله ی به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕاستی ئه‌م فه‌رموده‌یه ته‌واوی ڕه‌فتاره‌كانمان له قاڵبێكی جوان و به‌سه‌لیقه ده‌دات..
.
عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( مِنْ حُسْنِ إسْلامِ المَرْءِ تَرْكُهُ مَا لا يَعْنيه )) . (حديث حسن رواه الترمذي وغيره )
.
واته: له جوانی ئیسلامه‌تی و دینداری مرۆڤێك ، ئه‌وه‌یه كاتێ شتێك په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نه‌بوو وازی لێبێنێت.
.
به‌ڕێزه‌كان : له‌م فهرمودهدهیهدا ، یاسایه‌ك ڕوون ده‌كاته‌وه خۆشه‌ویستمان ، كه شتێك په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نه‌بوو ، با خۆمانی تێ ههڵنهقورتێنین ، نمونه زۆره له ژیانماندا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌بێت وریا بین ، له‌وانه:
یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵایه‌تی ، پاره‌ت چه‌ند هه‌یه و چه‌ن قه‌رزاری و بۆ ژنت نیه بۆ منداڵت نیه بۆ كارت نیه بۆ بۆ بۆ ، زۆربه‌ی زیاده‌یه و ناشایسته‌یه ، وریابه و واز له‌وانه بهێنه كه نابێت لێی بكۆڵیته‌وه.
.
دووه‌م: دینی ، زۆر بابه‌تی ئیسلامی و ئاینی هه‌یه ، ئێمه زانیاری ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌مان لا نیه ، به‌ڵكو ته‌نها سه‌ره دێڕێكی وتارێك یان ناونیشانی كتێبێك یان وه‌ڵامی كورتی پرسیارێك ده‌بیستین ، مانای وانیه ئه‌و دیاردهیهت له‌هه‌ركوێ بینی ده‌می تێخه‌ین و باسی لێوه بكه‌ین ، چونكه زانیاری ته‌واو له ته‌واوی كتێبه‌كه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نها ناونیشانه‌كه‌ی ، زۆرن ئه‌وانه‌ی ناونیشانی كتێبه‌كه ده‌خوێننه‌وه له جیاتی هه‌موو ناوه‌رۆكه‌كه‌ی..!
یان مه‌لایه‌ك ، بانگخوازێك ، نوسه‌رێك ، له‌و جۆرانه ، قسه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام كردووه له چاك یان خراپ ، له ڕاستیدا مافی خۆ ههڵقورتانمان نیه له‌و بابه‌ته‌دا كاتێ نه نوسه‌رین و نه ته‌له‌به‌ی عیلم و نه زانا و نه خوێنه‌ر و نه و نه و نه..!
.
سێیه‌م: سیاسی ، باسی سیاسه‌ت زۆر له‌وه پێچراوتره به ڕیپۆرتاژ و رۆژنامه و ههوألهكانهوه ده‌بینرێت ، با بزانین كه‌مترین هه‌واڵ حه‌قیقه‌تی بابه‌ته‌كانی تێدایه ، زۆربه‌ی كۆبونه‌وه و دانیشتنه سیاسیه‌كان دوای كۆ بوونه‌وه كۆبونه‌وه‌ی تر ده‌كه‌ن كه چی بڵێن به ڕاگه‌یاندن و خه‌ڵك ، بۆیه ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێوه‌ی مه‌شغول ده‌بێت ، ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه بنه‌ڕه‌تیه ڕاسته‌قینه‌كه نـــــیه..!
.
چواره‌م: زانستی ( طب ، هه‌نده‌سه ، فه‌له‌ك ، فیزیك ، كیمیك ، بایۆلۆژی ...... ) شایسته نیه به پێی سه‌رچاوه‌ی ڕه‌سه‌نی زانیاری نه‌بێت ، به‌و خوێندنه‌وه‌یه ڕوكهشیهی كه تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێكمان نه‌بوو به‌ته‌واوه‌تی و خوێندنه‌وه‌ی نه‌یارانی بۆ چوونه‌كه و گشتێتی بابه‌ته‌كه و ڕه‌هه‌نده‌كانی زانسته‌كه ، ئێمه به‌و كه‌مه زانیاریه ناگه‌ینه ئاستی قسه تێدا كردن..!
.
پێنجه‌م: مێژوو ، ناهه‌موارترین و جه‌نجاڵ ترین بابه‌ته..! خۆ لێدان و هه‌ڵقورتان تێیدا به بێ زانیاری تۆكمه به‌ڕاستی زۆڵمه له خود و له مێژووش و له زانسته‌كه‌ش..!
.
شه‌شه‌م: گومانه‌كان ، ئه‌مه‌ش كه‌سێكی زۆر تۆكمه و خاوه‌ن یه‌قینی پێویسته ، نه‌وه‌ك كه‌سێكی بیدائی و سه‌ره‌تایی ، ته‌نها هه‌وای سنگی وای لێ بكات و حه‌زی ده‌ركه‌وتن ، یان دڵسۆزیه‌كی بێ باكانه بۆ ئیسلامه‌تی وای له زۆر گه‌نج و لاو كردووه كه له سنورێك و ده‌ریایه‌كدا خۆیان خسته نێو گێژاوی گه‌لێك گومان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ زۆر بیروبۆچوونی گوماناوی له ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان ، ڕه‌وته نا ئیسلامیه‌كانیش.. كه به‌نده چه‌ندین كه‌س بینرا و ئامۆژگاری كرا و پێی وترا كاكی خۆم ئه‌وه كاتێ ماوه و هێشتا بازووی فیكر و زانست و عه‌قیده‌ی به‌ڕێزت ماویه‌تی بۆ ئه‌و مه‌یدانه ، كهسێكێكی وریای زیته‌ڵی به زانستی دانای بوێری و یهكڵای ده‌وێ..! مه‌رۆ تا پێنهگهشتی و بازوی تواناكانت به‌هێز نه‌بوو..! ( زۆرمان بینی ڕۆشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه ) ئه‌ڵبه‌ته لاوازی ئاینه‌كه و عه‌قیده‌كه نه‌بوو كه پسا ، به‌ڵكو نه‌بوو بوو به سه‌ربازی ئه‌و مه‌یدانه ، بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕاوچی بێت ، بووبه نێچیر.
...........................................
بیلال جلال حداد
Thursday, September 29, 2016
نوسەر : Unknown
لە بەرواری : Thursday, September 29, 2016
ژمارەی لێدوانەکان : 0
- کۆمێنتی بلۆگەر
- کۆمێنتی فەیسبووک
Item Reviewed: له جوانی ئیسلامه‌تی و دینداری مرۆڤێك
Rating: 5
Reviewed By: Unknown