عليكم السلام و رحمة الله..
ئه‌و داده به‌رێزه كه چاوه‌ڕێی كوڕه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ پاره په‌یدا بكات ، و ئێستاش له‌به‌ر ئه‌و هه‌ر كوڕێكی تر بێته خوازبێنی ئه‌گه‌ر گونجاویش بێت ڕه‌فزی ده‌كات..
له ڕاستیدا كه‌وتوه‌ته دووهه‌ڵه‌وه ( كه تاوانیشه له هه‌مان كاتدا )
یه‌كه‌م: چاوه‌ڕێ كردنێك هیچ گرنتی ئاینده‌ی ناكرێت له‌به‌ر دوو ئه‌گه‌ری به‌هێز ، یه‌كه‌م: له‌وانه‌یه كوڕه‌كه وه‌فات بكات ، دووه‌م: له‌وانه‌ی خودا قسمه‌ت و ڕزقی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌دات كه كچی به‌ڕێز ده‌یه‌وێ.
دووه‌م: كچی به‌ڕێز و خانه‌واده‌كه‌ی له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن كاكه ئێمه چاوه‌ڕێین تا تۆی كوڕ ده‌ڕۆیت و پاره په‌یدا ده‌كه‌یت ، پاشان وه‌ره‌وه داخوازی كچ... جـــا بۆچی ئێستا ماره‌یییه‌كی گونجاو به پێی دارایی كوڕێ به‌ڕێز داواناكه‌ن و با ڕزقی كوروكچه‌كه تێكه‌ڵ ببێت و خودا‌ش به‌ره‌كه‌تداری ده‌كات..؟ بۆچی ئاسانكاری ناكه‌ن..؟ بۆچی فه‌رموده‌ی خۆشه‌ویست جێ به‌جێ ناكه‌ن كه ده‌فه‌رموێ كچێك ماره‌یی كه‌م بێت خودا پڕ خێر و به‌ره‌كه‌تی ده‌كات ، وه كوڕێك بیه‌وێ هاوسه‌رگیری بكات خودا هاوكاری ده‌كات و كاری بۆ ئاسان ده‌كات..؟
ئه‌وه باشتر و شه‌رعی تر و مرۆڤانه تره كه ئێمه كار ئاسانی بۆ زه‌واجه‌كه بكه‌ین ، نه‌وه‌ك كچ گیربده‌ینه‌وه و كوڕیش په‌رۆشی په‌یدا كردنی پاره بێت ، له‌وانه‌شه نه‌توانێ و هۆكاری تریشی بێته رێ..؟!
بۆیه به‌رێزه‌كه‌م باشتر و شه‌رعی تر ئه‌وه‌یه ماره‌ی بكات به ماره‌ییه‌كی گونجاو به باخه‌ڵی كوره‌كه ، دواتر پیاوانه هه‌وڵی چیانی خۆی بدات ، ببنه شاژن و پاشا ، خوا ڕزق و ڕۆزیش ده‌دات و به‌ره‌كه‌تیش ده‌خاته ژیانیانه‌وه..
و الله أعلم
مامۆستا بیلال جلال حداد2016-9-6
Tuesday, September 06, 2016
نوسەر : Unknown
لە بەرواری : Tuesday, September 06, 2016
ژمارەی لێدوانەکان : 0
- کۆمێنتی بلۆگەر
- کۆمێنتی فەیسبووک
Item Reviewed: ئایا شه‌رعی و جایزه كه كچێك چاوه‌ڕێی كوڕێك بكات كه پاره‌ی نیه بۆ زه‌واج؟
Rating: 5
Reviewed By: Unknown