خوای گەورە لێتان ڕازی بێت ، بتانپارێزێت. بەکورتی ، هەموومان کۆڕاین کە سەردەمی فیتنەیه... بەڵام دەبێ ڕەفتاریشمان بکونجێ لەگەڵ سەردەمەکە و تیانەچین... گونجان بەو جۆرەیە کە دینداری بکەین و لاری نەکەینەوە ، هەڵنەچین ، تۆڵەنەکەینەوە ، لێبووردەبین ، ئارامگربین ، یەکخواپەرستێکی شوێنکەوتەی پێغەمبەر بین... شوێنکەوتنیش بە عەقیدە و ئەحلاق و عیبادەت.. بیرت نەچێت سێ خاڵە... شوینکەوتن: یەکەم: عەقیدە.. دووەم: ئەخلاق.. سێیەم: عیبادەت.. بڕۆ هاوڕێیەتی کەسێک بکە هەرسێ خاڵەکەی هەبێت.. خۆت هەوڵبدە وەهابیت ، هانی من بدە وەهابم.. پێکەوە هەموومان بانگەوازی بکەین بۆ سێ کوچکەی دینداری... ئەوکاتە.. ئومێد دەکەین خوا ڕزگارمان بکات و نەکەوینە فیتنەوە.. دەستمان لە فیتنەدا نەبوو ، با زمانمانی تێدا نەبێت.. خوای گەورەش ڕەحم بە هەموولایەک بکات و یەکمان بخات لەسەر بیڕڕ و تەقوا و ئیخلاس و ئیسڵاح.. ئامین
مامۆستا بیلال جلال حداد
1-9-2016