گومانی یه‌كه‌م: ئه‌و شۆڕشانه‌ی ده‌كرێت له سه‌رده‌مدا
نازانین كامیان جیهادی ڕاسته‌قینه‌یه و كامیان فیلم و پلان و ته‌زویره بۆ نمونه
ئه‌وه‌ی (القاعدة)ی پێشوو ، ئه‌وه‌ی (داعش) ده‌یكات له‌ئه‌مڕۆدا..؟
وه‌ڵام : ته‌واوی سوپاسه‌كان ته‌نها شایسته‌ی په‌روه‌ردگارمانن
، صه‌ڵات و سه‌لامی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر خۆشه‌ویستمانه..
پاشان:
له‌و رۆژگاره‌دا زۆر شتی كتوپڕ و له‌ناكاوی ئیسلامی په‌یدا
ده‌بێت كه ماوه‌یه‌كه و دواتر له پڕدا نامێنێت.. له ڕاستیدا ئه‌وه مانای زیره‌كی
و وریاییه كه گه‌نج و پیاوی موسڵمان بپرسێت له‌سه‌ریان كه ئایا ئه‌و گروپ و
ڕاپه‌رین و چه‌كدارانه كه به هه‌موو پێوه‌رێك به ئیسلام ( قورئان وسوننه‌ت )
ده‌دوێت و زۆر تیژ و دڵسۆز ده‌رده‌كه‌ون و زۆر شتی سه‌رنجدار پیشان ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر
كافران و چاك و بوێرانه تێده‌كۆشن بۆ ئیسلامه‌تی ، ئه‌م هه‌موو دیاردانه‌یان
تێدایه كه‌چی زانایان لۆمه‌یان ده‌كه‌ن و زۆر كه‌س متمانه‌ی پێیان نیه و له‌ولاشه‌وه
گه‌لێك گه‌نجی پاك و یه‌كلا ده‌روات بۆ لایان و ده‌بینین كاتێ ده‌كوژرێت هه‌ندێ له
وێنه‌ی جوان مردن و بزه و شتی تر بڵاو ده‌بێته‌وه له‌سه‌ریان كه جێی سه‌رنجه..؟!
ئه‌مه به ویستی خوای گه‌وره به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه..
ده‌بێت به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ، كه‌سانێكی ناسراوی
بانگه‌واز و ده‌عوه و دیندار ماوه‌ی بانگه‌واز و پێگه‌ی زانست و دڵسۆزی و
داناییان له ناوچه‌كه‌دا دیار بێت و ڕێكخستن و پێكخستن و ته‌نزیم و ئاڵا و سه‌رۆك
و پێكهاته‌ی ڕێكخستنه‌كه‌یان دیاربێت و مێژوویه‌كی ئاشكرایان هه‌بێت ، هه‌روه‌كو
ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر‌ی خوا(صلی الله علیه وسلم) له مه‌دینه‌دا په‌یڕوه‌ی كرد ، هه‌روه‌ها (صلاح
الدینی ئه‌ویبی) و هه‌روه‌ها (محمد فاتیح) و زۆر نمونه‌ی تر هه‌یه له مێژووی
ئیسلامدا كه سه‌ره‌تا و ناوه‌راست و پێكه‌وه‌نان و رێكخستن و جوڵه و سه‌رۆكایه‌تی
و جه‌نگ و جیهاده‌كانیان ڕوون و ئاشكرابووه..
ناوچه‌یه‌كی جوگرافیای تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت و ئاڵا
و ده‌ستور و خه‌ڵك و سه‌رباز و چه‌كیان خۆماڵی بێت نه‌ك هه‌مووی ده‌ره‌كی و
هێنراوبێت..!
لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه نه‌كێشێت به كورتی: ئه‌وه‌ی
له ( ئه‌لقاعیده ) و ( ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شامدا ) هه‌یه ، له پڕدا
بوو ، هه‌روه‌ها نه كه‌سی دیار و ناسرا و نه زانای شه‌رعی و نه چه‌كی خۆساز و خۆماڵی
و نه پڵان و ئه‌وامری سه‌ربه‌خۆ ، نه ناوچه‌یه‌كی یه‌كلا و دیاریكراویان هه‌یه..
به‌ڵكو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پاره و نان و تیماركردنیان هه‌موو زاده‌ی وڵاتانی ئیقلیمی
و ده‌ره‌كیه ، ئه‌مه له ڕه‌وای كاره‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه (( خۆ
ئه‌و وڵاتانه شمه‌كیان لێ بگرنه‌وه ئیتر جه‌نگ و تێكۆشان كۆتایی دێت و له‌ناویان
ده‌به‌ن! )) كه‌واته كه‌سی ژیر ناچێته گه‌مه‌یه‌كه‌وه كه ڕه‌شمه و كۆنترۆڵی جوڵانه‌كه‌ی
له ده‌ستی كه‌سانی سیاسی فێڵزان بێت ..!
با برۆینه سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كانی نێو ئه‌و گروپانه. له
ڕاستیدا پێویسته بۆ ته‌واو تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته مێژووی ( رۆژهه‌ڵاتناسی و
پلانی زلهێزه‌كان و میژوو و فێڵه‌كانیان له موسڵمانان و ڕووخانی خه‌لافه‌ت و
هاتنه‌كایه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌ت له میصر و توركا و شۆڕشه‌كانی ناوچه‌كه بخوێنیته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چ باسه و ئه‌و كه‌سایه‌تیه رۆژهه‌ڵاتناسانه له ئه‌وروپیه‌كان
و ئه‌مریكیه‌كان و جوله‌كه‌كان و ڕوسیه‌كان و جگه له‌وانیش ) چۆن هاتونه‌ته ئه‌م
ناوچانه و چۆن بونه‌ته هۆی دامه‌زراندنی چه‌ندین گروپی شۆڕشگێری و كوده‌تا و
كوشتار و هه‌زاران فیلمی تری ، نمونه‌ی سه‌د ساڵی عێراق و كوردستان و سه‌د ساڵی
وڵاتی میصر و سه‌د ساڵی و توركیا و ئه‌فغانستان و هیندستان و پاكستان و جه‌زائیر و
لیبیا و تونس و یه‌مه‌ن و لبنان و زۆر شوێنی تریش..
دوای ئه‌وانه ده‌توانی له‌م وتانه‌ی به‌نده به
ئاسانتر تێبگه‌یت..!
ئه‌گه‌ر نا ..! مه‌گه‌ر زۆر وریا بیت یان متمانه‌ت هه‌بێت
..!!
یه‌كه‌م: كه‌سایه‌تیه شاراوه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له
عیراق و شام ( داعش ) : تنها به خوێندنه‌وه‌ی مێژوو بۆت ده‌رده‌كه‌وێ هه‌میشه
هاوشێوه‌ی ئه‌م گروپانه به ستراتیجێكی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كرێت به
ئامانجی:
أ.ده‌ستكه‌وتێكی باشی سه‌رمایه‌داری چه‌ك فرۆشتن بۆ
وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی چه‌ك..
ب. ده‌ستكه‌وتی سامانی ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی گروپه‌كه و
ناردنی به نرخێكی كه‌م یان به به‌لاش بۆ زلهێزه‌كان..
ج. ترساندنی وڵاتانی نزیك گروپه‌كه و هه‌رێمه یچوكه‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ونه ژێر ڕكێفی زلهێزه‌كان یان لانی كه‌م ده‌سته‌مۆبن..!
د. بۆ ئاشوب و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی گروپه‌كه‌ی
تێدا سه‌رهه‌ڵده‌دات..! تاوه‌كو نه‌بوژێنه‌وه و پێشنه‌كه‌ون و ئاوه‌دانیه‌كه‌شیان
له‌ناو ببرێت..!
ه. ناردنی هاوبیر و دڵسۆزه‌كان و نه‌زانه‌كان له
وڵاتانی دوره‌وه بۆ ناو گروپه‌كه و له‌ناوبردنیان و كپكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌فه‌سه
شۆرشگێرانه ..!
و. ناشرین كردنی ئه‌و ئاین و مه‌زهه‌به‌ی كه گروپه
تونده‌ره‌وه‌كه هه‌ڵیده‌گرێت.. بۆ نمونه داعش ئیسلامی سوننی و حه‌شدی شه‌عبی
شیعه و له شوێنی تریش بوزی و مه‌سیحی و ...
ز. خه‌ریككردنی خه‌ڵكی و ناوچه‌كان به‌و ئاشوبه‌وه ، له‌و
لاشه‌وه وڵاتانی پشت سیناریۆ خۆیان پلان و ستراتیجی و پیشه‌سازی و بواره‌كانی تری
ژیانیان پێشده‌خه‌ن ، ناو به‌ناویش تۆزێك ووته و توزێكیش ئاورده‌ده‌نه‌وه بۆ
ئاواره و زامدار و كوژراوه‌كانی فیلمه‌كه‌ی خۆیان و خوشیان شیرین ده‌كه‌ن لای
گێله‌كان..!
دووه‌م : كه‌سه سه‌ربازی و سه‌ركردایه‌تیه‌كان : ئه‌مانه
ڕاسته‌وخۆ بێت یان به‌هۆی ده‌ستێكی شاراوه‌ی ئاینی یان بازرگانی یان نیشتمانی یان
جه‌ماوه‌ری بێت داده‌نرێت و له كتوپڕێكدا ده‌ناسێنرێن و هێز و ڕێكخستنێكی سه‌ره‌تایی
و ئاڵا و په‌یامی به‌په‌له و ڕێكلامێكی ته‌واو گه‌وره‌یان بۆ ده‌كرێت و یه‌كسه‌ر
چه‌ندین سه‌ركه‌وتن و ناوچه به پلان ده‌خریته ده‌ستیان و زوو زوو بڵاو ده‌بێته‌وه
چیان كرد و چی ده‌كه‌ن و ده‌رۆن بۆ ناوچه‌ی ئه‌و و ئه‌وی تر و ئه‌ولا و ئه‌ولای
تر.!! وای لێ دێت وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌مووی ده‌ترسن و خه‌ڵكی ئه‌مانی نامێنێت..!
كه‌چی دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ، كپ ده‌بنه‌وه و چالاكی و جوڵه‌یان كه‌مده‌كات..!
پاشان ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه به هۆی هاوپه‌یمانی و شتی تر..! پاشان ئه‌و كه‌سایه‌یتیه
كه تا دوێنی سه‌رۆك یان خه‌لیفه یان ئه‌میندار بوو..! دیاری نامێنێت و ده‌نگی له
هیچ په‌یامێكدا نامێنێت..! ئه‌مانه كه‌سایه‌تی دووه‌می ئه‌و گروپانه‌ن.!
سێیه‌م: كه‌سانی موجریم و تاوانبار و خوێن‌ڕێژ و ڕاهێنه‌ر
و جا ( بیانی بن ) یان ( ناوخۆیی ) سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌ناسێنرێن و كامیرا و وێنه
ئیتر ده‌بێته هیی ئه‌مانه ، ئه‌م كه‌سانه هه‌ندێكیان دروستكراوی پلانه‌كه‌ی
خاڵی یه‌كه‌م و دووه‌من ، به‌ڵام هه‌ندێكیان له ناو خه‌ڵكدا هه‌ن و هه‌ر خۆیان حه‌زبه‌شه‌ڕ
و خوێن و ده‌ستكه‌وتی ماڵ و خوێن و ژن و پاره و ئه‌و شتانه‌ن كه له‌هه‌ركوێ بێت
خۆیانی پێ ده‌گه‌یه‌نن..! ئه‌مانه‌ش زۆربه‌یان به تاڵترین شێوه له‌ناوده‌چن
چونكه زۆر ناله‌بار و پیسن..!
چواره‌م: كه‌سانی سته‌مدیده و ناڕه‌حه‌ت و ئاواره و مه‌زڵووم
و ماڵ وێران ، هه‌ر زوو خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌و گروپانه‌ی وه‌كو ( ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی ) یان گروپه‌كانی تر..! بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له مافی خۆیان له سته‌م و شه‌ره‌ف
و ناهه‌مواریه‌كانیان ده‌ست بكه‌وێته‌وه ، كه به‌داخه‌وه ده‌بنه سه‌ربازانی ڕیزی
پێشه‌وه له‌به‌ر دوو خاڵ:
أ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زاڵمانه‌ی پلاندارێژه‌رن هانیانده‌ده‌ن
و به‌كاریان ده‌هێنن و ئیستغلالی ئاواره‌یی و سته‌مدیده‌ییان ده‌كه‌ن كه زوڵم له
كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فیان كراوه و ماڵ و موڵكیان تاڵانكراوه..!
ب.
خۆشیان زۆر سته‌م دیده و مه‌زڵومن ، ته‌ها شتێك مابێته‌وه
له ژیانیان ئه‌وه‌یه تۆزێك دڵیان ئارامبێته‌وه به تۆڵه سه‌ندنه‌وه..! (
والله دڵم پڕی گریانه ئه‌م دێڕانه بۆ ئه‌م چینه ده‌نوسم و تاڵی ژیانیان فرمێسك
له چاوانم ده‌هێنێت ((بلال ) بۆیه تێبگه‌ن ). تۆ بیر بكه‌ره‌و كچی پاكیزه‌ت و
هاوژینی پاكداوێنت به پێش چاوته‌وه هه‌تك بكه‌ن و كوڕت بكوژن و باوكت له‌ناوبده‌ن..!
ماڵت بسوتێنن و داهاتت زه‌وت بكه‌ن..! كێ هه‌یه وه‌كو ئه‌م چینه‌ی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت
كه ته‌نها مانایه‌ك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بژین و هه‌میشه جه‌رگ و دڵی خۆیان ده‌خۆن..!
بۆیه ناچاری بێت یان ویستی تۆڵه ده‌یانخزێنێته نێو ئه‌و فیلمه‌ی كه له ( سێ
خاڵی سه‌ره‌تا ) داڕێژراوه‌ته‌وه..
خوایه تۆ خۆت صه‌برو ئارامی ئه‌م خه‌ڵكه بده‌یت و سه‌رباری
سته‌مدیده‌یی و ئاواره‌یی و ماڵ وێرانی نه‌بنه نێچیر و سه‌ر باز بۆ ئه‌و پلانه
بێ ویژدانه... ئامین.
پێنجه‌م: موسڵمانیانی پاك نیه‌ت ، پاك ویست ، دڵسۆز ، گه‌نجانی
خوێنگه‌رم و خوا ویست و دڵگه‌رم بۆ سه‌رخستنی ئیسلام یان ئاین و مه‌زهه‌بی گروپه‌كه..!
ئه‌مانه‌له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌زموون و نه‌زانینی مێژوو ،
هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان زۆر خراپه‌كار بووه و تازه ته‌وبه‌ی كردووه له دڵ گه‌رمی
بۆ ئیسلامه‌تی و بینینی خراپه‌ی زۆر له‌ناو كۆمه‌ڵگه و بیركردنه‌وه له ڕابردووی
خۆی ، هه‌روه‌ها وڵاتان ده‌بینێت ئیسلامه‌تی له ده‌ستور و حوكم و یاسا و
دادگاكانیاندا نیه یان هه‌شبێت به‌سنوورداری و كه‌م وكورتی هه‌یه و ده‌بینێت له
زۆربه‌ی شوێندا ئیسلام پشتگوێ خراوه...! بۆیه ده‌گاته ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌گه‌ر شه‌هید
بێت خوا لێی خۆش بێت ، ده‌یه‌وێ ببێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خوا ،
بیشبێته هۆی لێخۆشبوو‌ن و ده‌ستكه‌وتنی به‌هه‌شت..
ده‌بینێت ، زۆرێكیان هیچ ده‌سته‌كه‌وتیان ناوێ ، هه‌میشه
عیباده‌ت و دووعا ده‌كه‌ن و خشوع و گریان و سروود و جه‌نگ و ئه‌وشتانه ده‌كه‌ن..
كه‌سیان نابنه به‌رپرس و نایانه‌وێ دونیاگه‌ری بكه‌ن ، به‌ڵكو سه‌ربازێكی دڵسۆزن
و ته‌نها ده‌یانه‌وێ جیهاد بكه‌ن و بكوژێن... به‌ڵام ئه‌فسوس ئه‌م دڵسۆزانه حه‌یف
نیه ببنه سوته‌مه‌نی فیلمێكی گڵاو..؟!
چه‌نده جوان ده‌بوو ئه‌م دڵسۆزانه زانیبایان كه (
ژیان له پێناو خوای گه‌وره سه‌ختتره له مردن له پێناو خوای گه‌وره ) ، چه‌نده
دڵخۆشكه‌ر ده‌بوو زانیبایان ، كومه‌ڵگه بانگه‌وازی ده‌وێت ، چه‌نده خۆش‌بوو
زانیبایان خۆشیان به بانگه‌وازێكی نه‌رم و وته‌یه‌كی شیرین خودا هیدایه‌تی داون
نه‌وه‌ك چه‌ك و جه‌نگ و ته‌قینه‌وه..!!
به‌ڵام ئه‌م چینه‌ش زۆربه‌ی زۆریان ده‌بنه قوربانی له
شۆرش و تیرۆر و كاولكاریه‌كان ، ئه‌وه‌ش مه‌به‌سته له پلانه‌كه‌دا كه دڵگه‌رمه‌كانیش
له‌ناوببرێت..! زۆرجار وێنه‌ی مردنی ئه‌م هه‌ژار و به‌سته زمانانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه
كه به بزه‌یه‌كه‌وه گیانیان سپاردووه یان جوان مردبن یان ڕوویه‌كی كه‌شیان هه‌یه..!
ئه‌مه بۆ ڕیكلامی دووخاڵه:
أ.
تاوه‌كو ببێته سه‌رنج اڕاكێشانێك كه خه‌ڵك و گه‌نجی
تری پێ فریوبخوات ، هه‌ندێكیش به‌مه فیریوی خواردووه..!
ب.
بۆ ئه‌وه‌ی وا پیشان بدرێت كه گوایه... ئه‌گه‌ر ئه‌وانه
له‌سه‌ر حه‌ق نه‌بن ئه‌وها ڕوومه‌ت و بزه‌یه‌كیان نابێت..!
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش به كورتی: ئێمه قسه له‌سه‌ر نێتی
ئه‌م به‌سته‌زمان و هه‌ژارانه ناكه‌ین.. به‌ڵام گومانمان نیه كه كاره‌كه‌یان به‌و
هه‌لومه‌رجه‌ی كردوویانه هه‌ڵه‌یه و جیهادی شه‌رعی به‌و پلان و فیلمه نابێت كه
ده‌یبینین..!
تێبینیه‌كی زۆر گرنك: ئه‌گه‌ر ببینیت ، له هیچ وڵاتێكدا
بانگخوازه‌كانیان كه خه‌ڵك ده‌نێرن و باس و هاندانی رۆشتن ده‌كه‌ن ده‌ستگیر
ناكرێت ، پێگه و مزگه‌وت و ماڵ و زۆر شتی تریشیان هه‌یه به‌ڵام وه‌كو موگناتیسێك
وه‌هان گه‌نج و خه‌ڵكی پڕ ده‌كه‌ن و كۆده‌كه‌نه‌وه له‌ده‌وری خۆیان ، دواتر
هانیان ده‌ده‌ن برۆن بۆ جیهاد..! كه‌چی خۆیان نارۆن...!
............ كۆتایی..........
پێوسته موسڵمان به‌رچاو رۆشن بێت بۆ ژیانی ، به‌ڵكو زۆر
زۆر وریا بێت كه رۆح و گیانی ئامانه‌تی خوای گه‌وره‌یه لای ، بزانێت ئه‌و ئه‌مانه‌ته
له خزمه‌تی خوای گه‌وره‌دا به‌كاربهێنێت..
نوسینه‌كه‌ش بۆ ئه‌وبوو كه وته‌ی هه‌ق و ئه‌ركی سه‌رشانم
بگه‌یه‌نم ، و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بێت بۆ بابه‌ته‌كه و خزمه‌تێك بێت بۆ
هه‌موو موسڵمانێك كه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت به فیلمه‌كانی رۆژگار..
داواكارم خوای گه‌وره له كه‌م وكورتیم ببورێت و ته‌نها
له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره نووسیبێتم و ته‌نها ئه‌ویش له‌خۆم ڕازی بكه‌م..
هه‌ر كه‌م وكورتیه‌ك هه‌بێت له نه‌زانی من و خراپی شه‌یتانه‌وه‌یه
و ئیسلام لێی به‌ریئه و بێ تاوانه.
وه‌رگیراوه له كتێبی ( تێگه‌شتن له جیهاد ) له بابه‌تی
( گومانه‌كانی سه‌ر بابه‌تی جیهاد )
و الحمد لله رب العالمین و الصلاة و السلام علی رسول
رحمة للعالمین.
#بلال جلال حداد