• نـــوێ

    Sunday, July 10, 2016

    كام لاویت..؟



    تەمەن وەكو چیرۆكێكە، هەمیشە تامەزرۆین و ئەویش ‏زوو بەسەر دەچێت، لە‎ ‎هەموو لایەكەوە دەبینین ئەم ‏چیرۆكە كەسانی زۆر بەكۆتایی بەسەر هاتەكەیان‎ ‎دەگەیەنێت‎.. ‎لاوێك، گەنجێك هەمیشە بەدەم داواكاریە ‏دەروونیەكانیەوەیە، هەمیشە‎ ‎دەیەوێت دڵە ‏گەنجانەكەی بێ‌ سنوور بڕوات و بگەڕێ‌ بە نێو ‏ئارەزووەكاندا،‎ ‎بڕوات و بڕوات، تا نا كۆتا‎... ‎نایەوێ‌ ‏شتێك، كەسێك، ببێتە بەربەستی ویستەكان، تەنها ‏دەیەوێ‌ بچێژێت‎ ‎لەوەی كە بەلایەوە خۆشە، زویر ‏دەبێت كاتێ‌ وا بزانێ‌ لێی تێكدەدرێت،‎ ‎نارەحەتە ‏بەوەی كە پێی بوترێت بۆ ئەمە نەسازاوی، نەخوڵقاوی ‏، تۆ بێ‌‎ ‎پایە نیت‎.. ‎تاقەتی ئەم شتانەی نیە، نایەوێ‌ ‏ڕۆبچێت لەوەی پێی وایە سەر ئێشەی بۆ‎ ‎دێنێت و ‏پایانی كارە خۆشەكانیەتی‏‎.. ‎بەدوای هەموو بۆشاییە ‏پڕ بۆشاییەكاندا وێڵ و سەرگەردانە، ناگاتە شتێك،‎ ‎دەیانی تر بانگی دەكەن، سەما و سەیران و تەعاروف ‏و كەپڵ و تەبڵ و سەدان‎ ‎شتی تر، كە هەركەس ‏بیەوێت بە بێ‌ ماندووبون دەستی دەكەوێت و ‏نەیشیەوێت‎ ‎تەنانەت دێتە سەر ڕێی‎.. ‎پەستیش دەبیت ‏ئەگەر ڕاستیەكان، ئاكامی كارەكان، دەرەنجامی تاوان ‏و‎ ‎سەرپێچی و بێ‌ بەرنامەیی بۆ باس بكەیت، مەگەر ‏خودا لەم تۆڕە ناڕەحەتە‎ ‎دەریبێنێت‎. ‎خوڵاصە لە كەیف ‏و هەوای خۆیدا دەژی‎..! ‎لەملاشەوە، ئەمیش ‏گەنجێكە، لاوێكە، ئەمەكدارە، ئامانجی گەورە، و‎ ‎هیوای زۆر و كاری گرنگ تەواوی دڵی داگیر كردووە، ‏نایەوێ‌ گەنجی بە بادا‎ ‎بدات، پێی دەڵێن بۆ كەیف ‏ناكەی بە جوانیەكەتەوە؟ بە گەنجیەكەتەوە ؟ بڕۆ‎ ‎بژی ‏‏.. چیت داوە لەم خۆ دورگرتن و وشكبوون و قەتیس ‏بوونە..؟‎! ‎ئەمیش دەڵێت: ئەمە تامە، بۆنە، بەرامە.. ‏ئەمەی من دەیچێژم خۆشترینە،‎ ‎بەردەوامترینە، بە ‏ئاكامترینە، من دەمەوێ‌ هەبم، پێگەم هەبێت،‎ ‎بەرنامەی كار، گوزەرانی تەمەنم ڕوون بێت، من لاوی ‏ئەمڕۆم، سبەی شتێكی‎ ‎ترم بە ناوی باوك یان دایك، ‏نامەوێ‌ بێ‌ كار و بێ‌ بار بسوڕێمەوە تا ئەو‎ ‎ئەزموون و ‏ئەم ئەزموون پڕ لە ئازار فێرم بكەن، دەمەوێ‌ فێربم ‏چۆن‎ ‎ئەزموونەكانی لاوی بگوزەرێنم، چۆن ‏سەركەوتوانە مێژووی تاكیم بڕازێنم‎.. ‎لە ئاینم، ‏دەوروبەرم، باش دەڕوانم و تێدەگەم، دەمەوێ‌ ئەوەی ‏ئێستە‎ ‎لێمی بپرسن وەڵامەكەم (نازانمە)، بیگۆڕم بۆ ‏‏(دەزانم)، ئەمەوێ‌ خۆم و‏‎ ‎تۆ و نەتەوەكەم بە ئاقاری ‏باشتر و گۆڕانكاری جوانتر ببەم‎.. ‎خوڵاصە، دەمەوێت ‏ئەوها بژیم، كە ڕۆژێك مردن یەخەی پێگرتم، لە ‏دەستی‎ ‎خەڵك بچم، كۆستی خەڵكم بۆ بكەوێت، نەك ‏لە ملی خەڵك و خاك و وەتەن‎ ‎ببمەوە‎. ‎بەڕێزان لە ‏ڕاستیدا، لەو واقیعی كە هەمووان دەژین ئەم دوو ‏جۆرە‎ ‎كەسایەتیە دەبینین، جا وابزانم جیگەی خۆمان ‏پێ‌ دیاری بكرێت، لە دوای‎ ‎ئەوەی بە شێوەیەكی ‏گشتی سیفات و كاری رۆژانەی هەركامێكیانمان زانی‎.. ‎خودا سەرفرازمان بكات‎ ‎‏. ‏





    نوسەر : Peshin M. Sleman
    Newer Post
    پێشتر
    ئەمە کۆتە بابەتە
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: كام لاویت..؟ Rating: 5 Reviewed By: Peshin M. Sleman
    Scroll to Top